بەرگی یەکەم : شیلان و سه‌یوان و دیدار و نیگار) چوار ده‌سته‌ خوشكن. ڕۆژێك نیگار وتی گه‌ر هه‌ریه‌كه‌تان به‌ دوو ڕسته‌ له‌سه‌ر ته‌مه‌نی خۆی بدوێت، ئه‌وا یه‌كسه‌ر ته‌مه‌نتان دیاریده‌كه‌م. شیلان وتی:ـ 1) من تەنیا به‌ 3 ساڵ له‌ سه‌یوان منداڵترم. 2) دیدار به‌ 4 ساڵ له‌من منداڵتره. سـه‌یوان وتی:ـ 1) ته‌مه‌نی شیلان له‌ چه‌ندجاكانی ژماره‌ی شه‌شه‌. 2) ته‌مه‌نی شیلان له‌ دیدار كه‌متره‌. دیدار وتی:ـ 1) من به‌ سـاڵێك له‌ شیلان گه‌وره‌ترم. 2) ته‌مه‌نی سه‌یوان له‌ چه‌ندجا‌كانی ژماره‌ی (6) ە. ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی گه‌وره‌كه‌یان هه‌ردوو ڕسته‌كه‌ی ڕاست، ته‌مه‌نی ناوه‌نجه‌كه‌یان هه‌ر یه‌ك ڕسته‌ی راست، گچكه‌كه‌یان هه‌ردوو ڕسته‌كه‌ی ناڕاست بێت، ته‌مه‌نی دوانیشیان له‌ ژماره‌ خۆبه‌شه‌كان بێت و ته‌مه‌نی هه‌ر ســێكیانیش له‌ نێوان 3 تــا 42 ساڵدا بێت. ئاخۆ چۆن نیگار ته‌مه‌نی هەر یەكەیانی ده‌ســنیشان كردبێت؟

نیشاندانی وەڵام