پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی سێهەم
: ئێمه سێ براین، من، زەند، پەیکان له دایكبووی ساڵانی هه‌شتاكانی چه‌رخی بیسته‌مین و چیرۆكی هاتنه دونیامان به‌م شێوه‌یه بوه: منی براگه‌وره‌یان كاتێك چاوم به دونیا ڕۆشن بوو كه تێدا باپیرەم کۆچی دوایی کرد. ئه‌مجا دوای 3 ساڵ و 9 مانگ و 28 ڕۆژی ته‌واو له 29 ی مانگی شوباتدا برا ناوهنجییهكهم زەند چاوی به دونیا هه‌ڵهێنا كه ڕۆژی مردنی نه‌نكمه. ئه‌مجا پاش 5 ساڵ و مانگێك و دوو ڕۆژ له کۆچی دوایی نه‌نكم پەیکان هاتە دونیاوه. ئاخۆ هه‌ر یه‌كه‌مان له دایكبووی چ ساڵ و مانگ و ڕۆژێك بین؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
بیرۆكه‌ی شیكار له برا ناوهنجیهكهوه ده‌ست پێده‌كات ئه‌ویش 29 ی مانگی شوباتە کە ساڵێكی پڕ ده‌نوێنێت و ساڵه پڕه‌كان له هه‌شتاكانی چه‌رخی بیستدا بریتین له (1980 ،، 1984 ،، 1988). كه‌واته ساڵی له‌دایكبوونی زەند هه‌ر ده‌بێت له 1984دا بووبێت.
پێشوو
دواتر