پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی سێهەم
: هەردی بە هەور-ی گوت: مه‌به‌ست له‌م شــیعره په‌رده‌که‌ی (له‌غز) شاعیری به‌ناوبانگ (مه‌حوی) چییه و چۆن په‌رده له‌سه‌ر ڕووی ئه‌و په‌رده‌که هه‌ڵ ده‌ماڵیت؟ من له یهکــدا یه‌ك ده‌بینم، چل له دوودا، ده له ســــێ مه‌نهه‌جی عیشقی حه‌قیقی(نوون)ه په‌نجای جێبه‌جـێ
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
ئه‌م شیعره په‌رده‌که واتای( آمین ) ده‌به‌خشێت و لێکدانهوهکهیشی پێویستی به شارەزایی هه‌یه له پیته ئهبجهدیهکانی زمانی عاره‌بیدا واته { ابجد / هوز / حطی / كلمن / سعفص / قرشت / ثخذ / ضظغ }دا. هه‌ر پیته و به‌رامبه‌ر به ژماره‌یه‌كی تایبه‌ته :ـ { ﺃ= 1 ،، ب=2 ،، ج= 3 ،، د= 4 ،، ﻫ = 5 ،، و= 6 ....س= 60 ،، ع= 70 ،، خ= 600 .......... غ= 1000.} له یه‌که‌مدا (یه‌ك) ده‌بینم که ژماره(1) به‌رامبه‌ر پیتی( ئهلف= آ )دەبێت. له دووه‌میشدا(چل)ده‌بینم که ژماره(40)به‌رامبه‌ر به پیتی( م، میم)دەوەستێتەوە. له سێیه‌میشدا (دە) ده‌بینم که ژماره‌ی( 10 )یش به‌رامبه‌ر پیتی ( ي )یه. مه‌نهه‌جی عیشقی حه‌قیقیش چهمینهوهیه له ڕێگای خۆشه‌ویستی ئيلاهيدا وه‌ك پیتی(ن)ه که به‌رامبه‌ر به ژماره‌ی(50 ) دەوەستێتەوە و ده‌بێته‌وه به(ن). ئا به‌مجۆره وشه‌ی(آمین) له:ـ (آ) ، (م ) ، (ي) ، (ن) پێکدێت. [ بڕوانەرە دیوانی مەحوی ].
پێشوو
دواتر