پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: لیژنه‌یه‌ك له په‌روه‌رده‌ی شارێك چوونه گوندێك بۆ سهرژمێركردنی نه‌خوێنده‌واران. بۆیان ده‌ركه‌وت كه ژماره‌ی ههڵكشاوان له ته‌مه‌ندا 200 كه‌سن. پیاوانی نه‌خوێنده‌وار بە ڕێژەی 11/1 ی پیاوانی گونده‌كه‌ن و ژنانی نه‌خوێنده‌واریش بە ڕێژەی 17/1 ی ژنانی گونده‌كه‌ن. ئاخۆ ژماره‌ی پیاوان و ژنانی نه‌خوێنده‌وار له‌چاو دانیشتوانی گونده‌كه‌دا چه‌ند بن؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
بۆ ئەوەی ژماره‌ی گوندنشینان له پیاوان و ژنان دیاریبكه‌ین، ده‌بێت به دوای دوو ژماره‌دا بگه‌ڕێن كه كۆیان بكاته 200 و یه‌كێكیان توانای دابه‌شكردنی هه‌بێت به‌سه‌ر (11) دا (بۆ پیاوان) و ئه‌ویتر به‌سه‌ر 17 دا كه بۆ (ژنانه). شیمانه بۆ پێاوان بریتین له:ــ 11 ، 22 ، 33 ، 44 ، 55 ، 66 ، 77 ، 88 ، 99 ، 110 ، 121 ، 132 ، 143 ، 165 ، 187 ، 198 . شیمانه بۆ ژنانیش:ــ 17 ، 34 ، 51 ، 68 ، 85 ، 102 ، 119 ، 136 ، 153 ، 170 ، 187 …... له‌و شیمانانه بۆ پیاوان 132 ( دابه‌شی 11 ده‌بێت)،، بۆ ژنانیش 68 ( دابه‌شی 17 ده‌بێت)،، ده‌گونجێت كه كۆیان ده‌كاته 200. (68 + 132 = 200 ژن). 132 × 11/1 = 12 ژماره‌ی پیاوانی نه‌خوێنده‌وار 68× 17/1 = 4 ژماره‌ی ژنانی نه‌خوێنده‌وار. كه‌واته 16 كه‌سیان نه‌خوێنده‌وارن، 200 – 16 = 184 ژماره‌ی خوێنده‌وارن له گونده‌كه‌دا. ک هواته له‌و خوێنده‌وارانه 120 پیاوه و 64 یشیان ژنه.
پێشوو
دواتر