پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: تەمەنی دالیا 11 ساڵە و لە مانگی 4 دا چاوی بە ژیان هەڵهێناوە. مینا بە گاڵتەوە پێی دەڵێت:ـ من بە کردارێکی ماتماتیکی ئەو تەمەنە و مانگەت بۆ دەردەهێنم. ئاخۆ چۆنچۆنی دەرهێنابێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
مینا بەم ڕێگەیە تەمەن و ڕۆژەکەی بە ژماریەك خستە بەردەم دالیا:ـ مانگی لە دایك بوونت بدە لە ( 2 ) واتە:ـ 4 × 2 = 8 ، ئەوجا ( 5 ) ی لە تەکدا کۆبکەرەوە واتە:ـ 8 + 5 = 13 ، ئەوجا بیدە لە ( 50 ) واتە:ـ 13 × 50 = 650 ، تەمەنەکەی خۆتی بخەرەوە سەر واتە 650 + 11 = 661 ، ئەم بڕە 365 ی لێدەربکە 661 – 365 = 296 ، ئەوجا ژمارەی ( 115 ) بخەرەوە سەر ئەو دوا ژمارەیە واتە:ـ 296 + 115 = 411 کارەکەمان لێرەدا تەواو بوو. ئێستە دەتوانم پێت بڵێم کە دوو خانە یەکەمی لای ڕاست ( 11 ) ئەوە تەمەنەکەتە بە ساڵ و دوا خانەی لای چەپیش ( 4 ) مانگی لە دایك بوونەکەتە. (هەمووتان دەتوانن ئەو هەنگاوانە بەجێبێنن و تەمەنی هاوڕێکەت دیاری بکەیت).
پێشوو
دواتر