پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: سۆلێن، لاس، لالش، وەشتی، ده‌مه‌ته‌قێی ئه‌وه‌یان بوو كه ئاخۆ كامیان له كێشدا قورسترن. سۆلێن به بڕی 8 كگم قورستره له لاس. لالش به 4 كگم قورستره له وەشتی. كۆی قورسترینیان و سووكترینیان به 2 كگم كه‌متره له كۆی كێشی دوانه‌كه‌ی دواییان. ئه‌گه‌ر كۆی كێشی هه‌ر چواریان 402 كگم بێت. ئاخۆ کێش و قۆرسایی هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند بێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
[96 ، 99 ، 103 ، 104] كگم. گریمان كێشی سۆلێن (س) کگم، كێشی لاس (خ) کگم، كێشی لالش (م) کگم، كێشی وەشتی (ل) کگم بێت. س – خ = 8 ...... (1) ،، م – ل = 4 .... (2) . س + خ + م + ل = 402 ....(3). له پرسه‌كه و هاوكێشه‌ی 3 وه ده‌توانرێت چه‌ند شیمانهیهك بهدهسبهێنرێت:ــ 1) سۆلێن قورسترینه و لاس سووكترینه ، كه‌واته:ــ س + خ + 2 = م + ل 2) سۆلێن قورسترینه و وەشتی سووكترینه، كه ئه‌مه ناگونجێت چونكه جیاوازی نێوان سۆلێن و لاس به بڕی 4 کگم گه‌وره‌تره له جیاوازی نێوان لالش و وەشتی. 3) لالش قورسترینه ولاس سووكترینه كه ئه‌مه‌ش ناگونجێت. 4) لالش قورسترینه و وەشتی سووكترینه كه ئه‌مه‌ش هه‌ر ناگونجێت. كه‌واته ته‌نیا هه‌ر شیمانه‌ی یه‌كه‌میان زارشتانهتره له وه‌رگرتنیدا بۆ دیاریكردنی کێشیان س + خ + 2 = م + ل ....(4) ،، س + خ + م + ل = 402 ..... (3) هاوكێشه‌ی 4 دابنێ له هاوكێشه 3 دا. به‌مه: ــ س + خ = 200 ..... (5). له هه‌ردوو هاوكێشه‌ی (1) ، (5) ده‌رده‌چێت كه : س = 104 كگم ،، خ = 96 كگم،، م = 103 كگم ،، ل = 99 كگم. کێشی سۆلێن کە قورسترینیانە = 104 کگم ،، کێشی لالش= 103 کگم ،، کێشی وەشتی= 99 کگم. کێشی لاس کە سووکترینیانە = 96 کگم.
پێشوو
دواتر