پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: ئاکۆ پرسێكی وه‌بیر پاکۆ/ی هاوڕێی هێنایه‌وه:ــ له یادته كاتی خۆی كه زانكار بووین پێكەوە مامۆستا له وانه‌یه‌كدا خیرایی تاویLight له ڕێی خولاندنه‌وه‌ی هه‌یڤ به ده‌وری زه‌ویدا بۆ ڕوونكردینهوه به‌شێوه‌یه‌كی ماتیماتیكانه ئه‌ویش له‌ڕێی ڕاڤه‌كردنی ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆزه‌وه؟ جا گه‌ر له یادت مابێت بۆ خوێنه‌رانی هێژایشی ڕوونبكه‌یته‌وه تاکو ئه‌وانیش زانیاری‌یان هه‌بێت له‌م باره‌یه‌وه.
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
به پشتبه‌ستن به‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌ی قورئان كه تێیدا پێمان ده‌فه‌رموێت خودێ تهگبیركاری فه‌رمانی ئاسمانه بۆ زه‌وی، پاشان فریشته‌كانی له ڕۆژێكدا ههڵیدهكێشنهوه بۆ لای كه به هه‌ژماركردنی ئێوه هه‌زارساڵه{يُدَبِّرُ الأمْرَ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الأرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ...صدق اللهالعظیم.32:5}. ئه‌م خێراییه‌ی كه له‌م ئایه‌ته‌دا وا ڕاڤه‌ده‌کرێت، ده‌شێت ئاماژه بێت بۆ خێرایی فریشته. له ڕۆشنایی ئه‌م ئایهتهوهڕا ده‌توانرێت زۆر به ئاسانی خێرایی تاو به‌م ڕوونكردنه‌وه‌ی خواره‌وه نمایان بکرێت، ئه‌ویش به پشتبه‌ستن به ساڵی هه‌یڤی كه ڕەنگ بێت له ساڵژمێرهكانیـتر تا ڕاده‌یه‌كی زێتر ڕاستربێت:ــ خێرایی تاو له‌لای زانایان299792.4590 كم/چركه(به بڕێكی كهموزۆر ± 00080.) كه نزیكخراوهتهوه بۆ ژماره‌یه‌كی جێگیر بۆ ئه‌وه‌ی زوو به‌ده‌ست بێت، ئه‌ویش بۆ کاریاسانی 300000 كم/چركه‌دا. سووڕانه‌وه‌ی هه‌یڤ/یش به ده‌وری زه‌ویدا له مانگێكی ته‌واودا 2152612.340 كم ده‌بڕێت. له ساڵێكدا واتە لە (12) دا ئەوا :ــ 12 x 2152612.430= 025831348.08 كم ده‌بڕێت. كه‌واته له 1000ســاڵدا كه له ئایه‌ته پیرۆزه‌كه‌دا هاتووه ده‌كاته:ـــ 1000 x 25831348.080 = 25831348080 كم. ڕۆژێكی دێجیتاڵی لای زانایان ده‌كاته [23كاژێر و 56خولهك و4.0906 چركه]. به‌گشتی ده‌كاته 86164.0906 چركه. به‌ڵام لای هه‌موان بۆ كارئاسانی و زوو به‌ده‌ست هێنان و دوور له كه‌رتی ده‌یی شهوڕۆژێكی زه‌وی نزیكخراوهتهوه بۆ 24 كاژێر. وه‌ك له‌و داتایه‌دا نمایانکراوە کە لەلای چەپی نووسینەکانەوەیە. كه‌واته به پێی ڕێســای فیزیكی:ــ خێرایی = دووری / كات. خێرایی تاو = 25831348080 686164.090 = 299792.4994 كمچركه. ئه‌مه‌یش ئه‌و خێراییهیە کە زانایان ماكسوێل و ئانشتاین سه‌لماندوویانه.
پێشوو
دواتر