پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی یەکەم
: جووتیارێك 6 پارچە ئەڵقە زنجیری ئاسنی لێكداپچڕاوی جیاجیای بۆ ئاسنگەرێك برد كە هەریەكەیان لە 2 ، 3 ، 4 ، 5 ، 6 ، 7 ئەڵقە پێكهاتبوون. داوای لێكرد كە بۆی بكاتە یەكپارچەی درێژ تا لە ڕاكێشانی تراكتۆرەكەیدا سوودی لێوەربگرێت. ئاخۆ ئەو ئاسنگەرە چۆنچۆنی توانیبێتی كاری جوتیارەكە بەڕێبكات بە كردنەوە و داخستنی كەمترین ئەڵقە لە زنجیرەكان؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
وەستا بە لێهاتوویی خۆی وتی//ـ وا پێویستە كە سوود لەو زنجیرە 4 ئەڵقەییە وەربگرم و بەكاری بهێنم لە پێكبەستنی پێنجەكەی تردا و پاشان پێكەوە لەحیمیان (لكاندن) بكەمەوە. هەر 4 ئەڵقەكانی کردەوە و بەم شێوەیە بەكارهێنان//ـ یەكەمین ئەڵقەی كراوە بۆ پێكبەستنی دوو زنجیری (1 ، 2). ئەمجا دووەمین ئەڵقەی كراوە بۆ پێكبەستنی (1 و 2) بە زنجیری چوارەمەوە كە 5 سێیەمین ئەڵقەی كراوە بۆ پێكبەستنی (1 ، 2 ، 4) بە پێنجەمین زنجیرەوە كە 6 ئەڵقەییە. دوا ئەڵقەی كراوەی چوارەمینی بۆ پێكبەستنی كۆمەڵەی (1 ، 2 ، 5 ، 6) ە بە دوا زنجیرەوە كە لە 7 ئەڵقە دوای چوار جار لكاندن، توانی زنجیرێكی یەكپارچەی توندوتۆڵ بۆ جووتیارەكە دروستبكات.
پێشوو
دواتر