بەرگی یەکەم : دێرێ له‌ گوندی سیرێوە به‌ره‌و گوندی باسنێ به‌ خێراییه‌كی نەگۆڕ كه‌ 4 كم/كاژێر بوو بە پێ كه‌وته‌ ڕێ. ئەمجا دوای یه‌ك كاژێرونیو، سیوەیلی هاوڕێی به‌ ترومبێلەكەی و بە خێراییه‌كی نه‌گۆڕ كه‌ 28 كم/كاژێر بوو له‌ هه‌مان گونده‌وه‌ ده‌رچوو به‌ره‌و گوندی باسنێ. كاتێك گه‌یشته‌ لای، له‌ته‌ك خۆیدا سواری كرد.‌ بۆ ئەم یارمەتییە زۆر سوپاسی كرد كه‌ 3 كاژێری له‌ كات بۆ گێڕاوه‌ته‌وه‌. ئاخۆ دووریی نێوان ئەو دوو گوندە چه‌ند بێت؟

نیشاندانی وەڵام