پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: سۆکار بە دڵداری گوت: ئا بزانم تــا چەند زاڵی بەسەر پرس و گەمەی ماتماتیكیدا. ژمارەیەكمان هەیە تەنیا لە شەش خانە پێك هاتووە، گەر شمارەخانەی لای ڕاست بخەینە پشت شمارەخانەكەی لای چەپ، ئەوا ژمارەی تازە پێك هاتوو دەبێتە پێنج ئەوەندەی شمارەکەی پێشوویان. ئاخۆ ئەو دوو شمارەیە چەند بووبن؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
[142857]. گریمان ئەو ژمارە شەش خانەییە بریتییە لە :ـ (س ص ع ك ل م). دەتوانرێت ماتماتیكییانە بنووسرێت بەم شێوەیە:ــ س + 10 ص + 100 ع + 1000 ك + 10000 ل + 100000م ئەمجا وەك لە پرسەكەدا دەڵێت:ـ كاتێك خانەی یەكەمی لای ڕاست دەگوازرێتەوە بۆ لای چەپ، ئەوا شێوەكەی دەگۆڕێت و بەم شێوەیە دەنووسرێت:ــ ص + 10 ع + 100 ك + 1000 ل + 10000 م + 100000 س بەڵام وەك ئەوەی دراوە لە پرسەكەدا کە:ـ ژمارەی تازەپێكهاتوو= 5 × ژمارەی پێشوو......... کەواتە :ـ ص + 10 ع + 100 ك + 1000 ل + 10000 م + 100000 س = 5 × (س + 10 ص + 100 ع + 1000 ك + 10000 ل + 100000م ). 49 ص + 490 ع + 4900 ك + 49000 ل + 490000 م = 99995 س 49 × (ص ع ك ل م) = 99995 س ،، 7 × (ص ع ك ل م) = 14285 س . پاشان لەبەرئەوەی 7 ژمارەیەكی خۆبەشە و یەكەمینە، كەواتە دەبێت:ــ س = 7 . بۆیە دەبێت ژمارە سەرەكییەكە = 142857. پاشان بە گواستنەوەی 7 بۆ لای چەپ دەبێتە:ـ 714285 = 5 × 142857. ***************************
پێشوو
دواتر