بەرگی چوارەم : هۆمه‌ر و زۆراب هه‌ر یه‌كه‌ كوێخای گوندێكن و به‌هۆی سامان و سیروانی كۆڕیانەوە كه‌ دوو خوێندكاری قۆناخی ئاماده‌یین نامه‌ بۆ یه‌كتر ده‌نێرن، ڕۆژێك دوای بڕینی دوورییه‌كی دیاری كراو هه‌ردوو په‌یكه‌كه‌ له‌ شوێنێكدا به‌ یه‌كدی ده‌گه‌ن كه‌ 1.45 كم دووره‌ له‌ گونده‌كه‌ی مام هۆمه‌ره‌وه‌. پاش چاره‌كه‌ كاژێرێكی ته‌واو له‌ گفتوگۆ و پشوودان ئه‌مجا هه‌ردووكیان ده‌ستیان به‌ ڕۆیشتنه‌كه‌یان كرده‌وه‌. له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یاندا هه‌مدیس به‌یه‌كتر گه‌یشتنه‌وه‌ و ئه‌مجاره‌یان له‌‌ دووریی 1.65 كم هەر له‌ گونده‌كه‌ی مام هۆمه‌ره‌وه‌. سامان گوتی: خۆت چاك ده‌زانیت كه‌ خێراییه‌كانمان جیاوازه‌ و وه‌ك یه‌ك نەبووە‌، جا با بزانم سیروان، تۆ ده‌توانیت دووریی نێوان هه‌ردوو گو‌نده‌كەمان بۆ دیاری بكەیت‌؟

نیشاندانی وەڵام