پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی سێهەم
: کاردۆ ڕوویکردە نامۆ و گوتی:ــ من مەتەڵێك دەزانم و پێتی دەڵێم:ــ a) ژمارەیەکی 3 خانەیی یا 4 خانەیی یا 5 خانەیی تاکو 9 خانەیی بخەرە دڵتەوە.... b) جێگۆڕکی لە ژمارەخانەکاندا بکە بە هەوەسی خۆت. c) ئەو دوو ژمارەیەی دەردەچێت، بچووك لە گەوەرەکەیان دەربکە. d) ژمارەخانەیەکیان چزکە و لای خۆت پەنهانی کە جگە لە سفر. e) دوا ئەنجامم بدەرێ، تاکو منیش ئەو ڕەنووسە پەنهانەت پێ بڵێم. ئاخۆ نهێنی ئەو مەتەڵە لە چیدا بێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
نامۆ گوتی باشە، دوا ژمارەکەی پێتیدەدەم بریتییە لە 96؟22 بزانم چۆن دەزانیت کە ئەوەی من خستوومەتە دڵمەوە چەندە؟... کاردۆ یەکسەر گوتی ئەو شمارەخانەیە دەبێت 8 بیت. ئەوجا گوتی:ــ وەك دەزانین ژمارەکان هەرچەندێك بن لە خانەکانیاندا ئهگەر دابەشی 9 بکرێن ئەوا 1 دەمێنێتەوە، بۆ نموونە 86176 وەردەگرین و بە تێکدانی خانەکانی، با بڵێین کردمانە 67681 دەڕوانین کە هەردووکیان بەسەر 9 دا بەش دەبن و بەڵام 1 دەمێنێتەوە. بەڵام کاتێك من دەڵێم ژمارە بچووکەکە لە گەورەکەیان دەردەکەین ئەوا بۆ ڕزگاربوونە لەو ژمارەیەی کە دەمێنێتەوە (واتە 1) ئیتر هیچ نامێنێتەوە لەو دابەشکردنەدا هەر دەبێتە سفر. بەسەر 9 دا بەشدەکرێت. 86176 – 67681 = 18495 ، کە دابەشی 9 دەکرێت بێ مانەوەی هیچ ژمارەیەك. کەواتە کۆی خانەکانی دەکاتە 9 یا چەند جارەکانی:ـ 9 (5 + 9 + 4 + 8 + 1 = 27). کاتێك هەر ژمارە خانەیەکیان چز کەین یەکسەر دەردەکەوێت کە چ ژمارەیەکە. با بڵێین 4 مان چزکردوە، کەواتە هەموو خانەکان کۆدەکەینەوە کە بریتین لە 5 + 9 + 8 + 1 = 23، کەمترین ژمارە کە بخرێتە سەر 23 تا دابەشی 9 بکرێت بێگومان هەر 4 دەبێت، کەواتە ژمارە چزکراوە کە 4 دەبێت. ئەمجا سهبارهت به نموونەکەی تۆ 96؟22 کە وتم ئەو ژمارەیهی که چز دهکرێت دەبێت 8 بێت، چونکە :ــ کۆی 2 + 2 + 9 + 6 = 19 و کەمترین ژمارە کە بخرێتە سەر 19 تاکو وایان لێبکات ببنە چەندجاکانی ژمارە 9 ئەویش هەر 8 دەبێت کە کۆیان بکاتە 27.
پێشوو
دواتر