پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی یەکەم
: له زانكۆیەكدا ئه‌و زانكارانهی له به‌شی فیزیا ده‌خوێنن، ماتماتیكیش ده‌خوێنن. نیوه‌ی ئەوانەی لە به‌شی كیمیا ده‌خوێنن، ماتماتیكیش ده‌خوێنن، نیوه‌ی زانكارانی به‌شی ماتماتیك، فیزیایش دەخوێنن، 30 زانكار له به‌شی كیمیا و 20 زانكار له به‌شی فیزیا، هیچ كامێك نییه كه كیمیا و فیزیا پێكه‌وه بخوێنن. ئایا ژماره‌ی زانكارهكانی به‌شی ماتماتیك چه‌ندن كه فیزیا و كیمیا ناخوێنن؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
1)هه‌موو زانكارهكانی به‌شی فیزیا ، ئەوا ماتماتیكیش ده‌خوێنن. 2) نیوه‌ی زانكارهكانی به‌شی ماتماتیك ، ئه‌وا فیزیایش ده‌خوێنن. 3) ئه‌وانی فیزیا ده‌خوێنن = 20 زانكار. كه‌واته له‌و زانینانهوه ده‌رده‌كه‌وێت كه ژماره‌ی زانكارهكانی به‌شی ماتماتیك 40 زانكارن و نیوه‌یان 20 فیزیا ده‌خوێنێت. 4) نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی كیمیا ده‌خوێنن ئه‌وا ماتماتیكیش ده‌خوێنن. 5) 30 زانكار له به‌شی كیمیا ده‌خوێنن. له‌و زانینه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كیمیا و ماتماتیك ده‌خوێنن 15 زانكارن. 6)هیچ زانكارێك نییە كیمیا و فیزیا پێكه‌وه بخوێنن. به‌گشتی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ژماره‌ی زانكارهكانی به‌شی ماتماتیك 40 خوێندكارن و له‌وانه 20 یان فیزیا و 15 یان كیمیا ده‌خوێنن و ته‌نیا هه‌ر 5 یان هیچ كام له‌و دوو وانه‌یه ناخوێنن.
پێشوو
دواتر