بەرگی یەکەم : لە یاریگایەكی تۆپی باسكه‌ی شاری هەولێردا چەند یاریزانێك وەستابوون بۆ پشوودان. لەپڕ مامۆستا سەفین/ی ڕاهێنەریان كە ناسراو بوو بە پرسەمەتەڵ و گەمەی سەرسووڕێنەر لە ناو خوێندكارەكاندا وتی:ـ دەزانن كه‌ ئێمە هەموو كوڕێن بێجگە لە 4مان. هەموو كیژین بێجگە لە 6مان. هەموو مامۆستاین بێجگە لە 8 مان. ئادەی كامتان چاپوك و زیرەكە تا بزانێت ژمارەی هەر لایەنێكمان چەندە؟ با بۆشمان ڕوونبكاته‌وه‌ چۆنچۆنی په‌یی پێــبردووه‌؟

نیشاندانی وەڵام