بەرگی یەکەم : چۆن به‌دانانی شماره‌كانی 1 تـــــا 9 خانە‌كانی ئه‌م ١١ و ١٢ دانە خشته‌یه‌ی خوارەوە که‌ گه‌مه‌یه‌كی ژاپۆنی/ یه‌ و به‌ناوی [كاكورۆ KAKORU ] وه‌ ده‌ناسرێت پڕده‌کرێته‌وه‌؟ 1/ شوێنی ئه‌و خانانه‌ی كە بە ته‌واوی ڕه‌نگتارن مانای خانه‌یه‌كی ئاستنكراوه‌ و ‌هیچ ژمارەیەك له‌خۆ ناگرێت. 2/ خانه‌ ڕه‌نگتاره‌كان كه‌ له‌ هه‌ر یه‌كه‌یاندا تیره‌هێڵێك كێشراوه‌ و ژمارەیەك یاخود دوو ژمارە له‌ سه‌رو یاخود ژێره‌وه تێیدا‌ ڕه‌چاوكراوه‌ به‌مانای:ــ a/ ژمارەكەی سەرەوەی لای ڕاست، كۆی ئەو شمارەخانانە دەگرێتەوە كە دەكەونە تەنیشتی خۆی لەسەر باری ئاسۆیی بێ دووباره‌بوونه‌وه له‌ شمارەدا‌. b/ ژمارەكەی لای چەپی خوارەوە، كۆی ئەو شمارەخانانە دەگرێتەوە كە دەكەونە خواریەوە بە ستوونی بێ دووباره‌بوونه‌وه‌. c/ دووبارەبوونەوەی شمارە لە ڕیزە جیاجیاكاندا ئاساییە، بەو مەرجەی بگونجێت لە گەڵ شیكارەكەدا.