پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: نامۆ و سۆما و کامۆ، ڕۆژانە کاریان دەکرد و نیوەڕۆخوانیان پێکەوە بوو،ڕۆژێکیان نامۆ 3 کولێرە و سۆما 5 کولێرەیان کڕی و بە کامۆ-یان گوت: تۆ پارە مەدە جارێ. پاش دابەشکردنی بەشەکولێرەکان بەشێوەیەکی یەکسان لەنێوان خۆیاندا، کامۆ 8 دیناری پێدان وەك پارەی بەشە کولێرەی خۆی. ئاخۆ هەریەکەیان چەندی لەو پارەیە هەڵ گرتبێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
له‌به‌رئه‌وه‌ی به یه‌کسانی له‌نێوان خۆیاندا به‌شیانکرد، که‌واته له پێدانی پارەکەیشدا هەر ده‌بێت به یه‌کسانی بێت. کامۆ بۆ به‌شه‌که‌ی خۆی 8 دیناری دا، که‌واته ده‌بێت هه‌ریه‌ك له نامۆ و سۆما/یش 8 دینار بده‌ن، واته نرخی ئه‌و 8 کولێره‌یه ده‌کاته 24 دینار. که‌واته کولێرهکانیان کردۆته 24 به‌شی چوونیهکهوه بۆئه‌وه‌ی هه‌ر بهشهکولێرهیهك به یه‌ك دینار بێت. له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که له به‌شه پاره‌که‌ی کامۆ که دایناوه (8 دینار)، ده‌بێت نامۆ ته‌نیا یه‌ك دینار و سۆما/یش 7 دیناری لێهه‌ڵبگرن بۆ خۆیان. ئاخۆ ئه‌مه بۆچی ده‌بێت وابێت؟ 3 کولێره‌که‌ی نامۆ بۆته 9 به‌شی چوونیهکهوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر به‌شه به دیناریكه، که‌واته ده‌بێت یه‌ك دینار له پاره‌که‌ی کامۆ هه‌ڵبگرێت. 5 کولێره‌که‌ی سۆما بۆته 15 به‌شی چوونیهکهوه (15 دینار)، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت 7 دینار له پاره‌که‌ی کامۆ هه‌ڵبگرێت بۆ خۆی. که‌واته توانیان هه‌ر یه‌که‌یان وه‌كیه‌ك بخۆن و پاره بده‌ن.
پێشوو
دواتر