بەرگی سێهەم : ڕۆژێك مامۆستا 8 خوێندكار‌ی بانگ كرد كه چه‌ند ڕۆژێک پێشـتر تاقیكردنه‌ویان به‌ ئه‌نجام دابوو. ویستی بزانێت تا چه‌ند سه‌رکه‌وتو بوون و گوتی: ده‌مه‌وێت پێشوه‌خت، خۆتان پله‌ نمره‌كانی خۆتان بخه‌مڵێنن و بۆچوونتانم پێ بڵێن !!! 1)) سه‌رهه‌نگ گوتی له‌وانه‌یه‌ پێشه‌وا یان لالە له‌ یه‌كه‌مینه‌كان بن. 2)) به‌ختیار گوتی نا نا، من له‌ یه‌كه‌مینه‌كانم. 3)) کاوس گوتی نا، پێموابێت‌ ئالان یه‌كه‌مه‌. 4)) چۆپی گوتی واده‌زانم‌ بەختیار لە یه‌كه‌مه‌كان نییه‌. 5)) کانی گوتی وای بۆ ده‌چم كه‌ سەرهەنگ هه‌ڵه‌‌ بێت. 6)) پێشەوا گوتی، نه‌ من و نه‌ لاله له‌ یه‌كه‌مه‌كان نین 7)) ئالان گوتی کاوس یه‌كه‌م نییه‌. 8)) لاله‌ گوتی من هاوڕام له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌نگ-دا. ئه‌مجا مامۆستا گوتی پێم خۆشبوو كه وا به‌م‌ شێوه‌یه‌ بۆچوونه‌كانتان ده‌ربڕی. به‌ڵام حه‌ز ده‌که‌م پێتان ڕابگه‌یه‌نم که‌ ته‌نیا بۆچوونی سیانتان ڕاسته‌. ئاخۆ یه‌كه‌مین پله‌ به‌ر كامیان كه‌وتبێت؟

نیشاندانی وەڵام