پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: سه‌ردار، كاوان، به‌ختیار سێ زانكاری به‌شی ماتماتیكن له زانکۆی سلێمانی و تەنیا دووانیان له زیره‌كه‌كان ده‌ژمێرێن، ڕۆژێك یه‌كێكیان ده‌خرێته ژێر تاقیكردنه‌وه‌یه‌کی زارشتانهوه. وەیسە/ی براده‌ریان هات و ڕووی تێكردن و وتی:ــ كامه‌تان بۆ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی ئیمڕۆ چوون؟ هه‌ریه‌كه‌یان به دوو ڕسته وه‌ڵامه‌كه‌ی خۆی دایه‌وه:ــ سه‌ردار وتی:ــ 1) من زیره‌ك نیم تێیدا. 2) ئیمڕۆ تاقیكردنه‌وه‌كه‌م نه‌داوه..... كاوان وتی:ــ 1) من زیره‌كم. 2) ئیمڕۆ تاقیكردنه‌وه‌كه‌م نه‌داوه..... به‌ختیار وتی:ــ 1) من زیره‌ك نیم. 2) یه‌كێك له زیره‌كه‌كان ئیمڕۆ چۆته تاقیكردنه‌وه‌كه..... وه‌یسه بۆیدەرکەوت كه له‌و شه‌ش وه‌ڵامه ته‌نیا دووانیان ڕاستن و هه‌روه‌ها دووانیان له زیرهكهكانن. ئاخۆ چۆنچۆنی گه‌یشتبێته ئاكامی ڕاست و كامیان چۆبێته تاقیكردنهوهكهوە؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
له‌به‌رئه‌وه‌ی دووانیان لە زیرهكەكانن و له وهڵامهكانیشدا هه‌ر دوو وه‌ڵامیان ڕاستە، کەواتە به‌دواچوونی ئه‌و دووانه‌وه ده‌بین. به‌شی دووه‌می وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ختیار ڕاسته و یه‌كه‌میان هه‌ڵه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌ختیار زیره‌كه‌كه بێت. وه‌ڵامی یه‌كه‌می كاوان هه‌ڵه‌یه، كاوان زیره‌ك نییە، دووه‌م ڕسته‌ی ڕاسته كه ئه‌و نه‌چۆته تاقیكردنهكه چونكه زیره‌ك نییە، كه‌واته لێره‌دا هه‌ردوو وه‌ڵامه ڕاستیه‌كه‌مان ده‌سنیشان كرد. سه‌ردار وه‌ڵامه‌كانی ناڕاستن. كه‌واته كاوان زیرهكهكهیه و ئاماده‌ی تاقیكردنهكه بووه و به‌ختیار/ێش زیره‌كه،به‌ڵام لە ڕاستیدا نه‌چۆته تاقیكردنهكهوه.
پێشوو
دواتر