بەرگی یەکەم : ڕۆژێك زەند بە ڕەند/ی وت:ـ من مەتەڵێك دەزانم با پێت بڵێم چۆنە :ـ 1) ژمارەیەكی چوار خانەیی بخەرە دڵتەوە. 2) شمارەیەكەی دوا خانە بخەرە یەكەمین خانە. 3) هەردوو ژمارەكە كۆبكەرەوە (واتە ژمارەی یەكەمجار و ئەمجا دوای گۆڕانكارییەكە). 4) بە هەوەسی خۆت تەنیا یەكێك لە شمارەی خانەیەكیان لابدە و بیخەرە دڵتەوە. 5) پاش ئەو لادانە دەتوانیت ئەنجامەكەم پێ بڵێت، منیش یەكسەر وەڵامی ڕاستت پێ دەدەم كە چ شمارەێكت پەنهان كردوە. رەند وتی دەباشە من هەر ئێستە دوا ئەنجامی ئەو باسەت دەدەمێ كە [334؟1] دەكات. ئاخۆ ئەو شمارەیە پەنهانە چەند بێت؟