پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: مامۆستا له یه‌كێك له وانه‌كانیدا ڕوویكرده خوێندكاره‌كان وتی:ــ هه‌مووان ده‌زانین كه بێكۆتا ژماره‌مان هه‌یه، به‌ڵام ئەوەی سەیرە، به چه‌ند دانه‌یه‌كیان ده‌وترێت ژماره هاودۆستەکان ( Amicable Numbers ) . جا بزانم كامه‌تان ده‌زانێت كه مه‌به‌ست له‌و ژماره هاودۆستانه چیه و نموونەیان بڵێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
ژماره هاودۆستهكان به‌و ژمارانه ده‌وترێن كه كۆی پێكهاتەی هاوكۆلكهی هه‌ر كامێكیان بكاته ژماره‌ی دۆستی خۆی. بۆ نموونه هه‌ردوو ژماره‌ی (220 ، 284) بە دوو ژمارەدۆستی یەكتر دادەنرێن چونکە:ـــ كۆلكه‌كانی 220 = 1 ، 2 ، 4 ، 5 ، 10 ، 11 ، 20 ، 22 ، 44 ، 55 ، 110. كۆی ئه‌م كۆلكانه :ـ 1 + 2 + 4 + 5 + 10 + 11 + 20 + 22 + 44 + 55 + 110 = 284. هەروەها كۆلكه‌كانی 284 = 1 ، 2 ، 4 ، 71 ، 142 ،، كۆیان :ـ 1 + 2 + 4 + 71 + 142 = 220. . هەتا ئێستا بەهۆی ئەو ڕێسایانەی کە زانایانی ماتماتێك توانیویانە پێیگەیشتبن، تەنیا هەر 127 جووت لە ژمارە هاودۆستەكان بدۆزرنەوە وەك:ـ ( 1210 ، 1184) ،، (2924 ، 2620) ،،(5020 ، 5564) ،، (6232 ، 6368) ،، (10744 ، 10856) ،، (12285 ، 14595) ،، (17296 ، 18416) ،، (63020 ، 76084) ،، (66928 ، 66992) ،، (67095 ، 71145) ،، (69615 ، 87633) ،، (79750 ، 88730) ،، (783556 ، 667964) ،، (19150222 ، 17041010) ،، (11199112 ، 10596368) .........هتد.
پێشوو
دواتر