پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: پێنج وەرزشەوان لە کێبڕکێیەکی ڕاکردندا هاوبەشییان کرد، نامۆ لە پلەی دووەم یا سێیەم یا چوارەمدا هات و بەڵام ئالان لە پلەی یەکەمدا نەبوو. کاووس ڕاستەوخۆ لە پلەکەی دوای ئالانەوە بوو هەروەها دارا بە پلەی دووەم دەرنەچوو، شکۆ بە دووپلە لە دوایی دارا/وە بوو. ئاخۆ ئەوە کامیانن کە بە پلەی دووەم دەرچوو بێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
هەر لە پرسەکەوە بۆمان دەردەکەوێت کە دارا لە پلەی یەکەمدایە، کەواتە شکۆ لە پلەی سێیەمدایە، بەڵام کاووس بە دوای ئالانەوەیە کەواتە ئالان لە پلەی چوارەمدایە و کاووس لە پلەی پێنجەمدا دەبێت. کەواتە لەو گشت زانیارییانەوە دەردەکەوێت کە نامۆ لە پلەی دووەمدایە.
پێشوو
دواتر