پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی یەکەم
: خاوەن كارگەیەك بۆی دەركەوت لەو 30 كرێكارەی هەیەتی نیوەیان چاپووك و بهههڵمهتن و ئەوانی دیکەش سست و بێهەڵمەتن. ویستی دەسبەرداری ئەو نیوەیەی دواییان بێت بێئەوەی نیگەران بن. لەگەڵ هەر 30 یان كەوتە گفتوگۆ و گشتیان ڕازی بوون بە دەسپێشخەرییەكەی، بەوەی لەسەر یەكڕیز ڕایان بگرێت و هەر كەسێك شمارەی 9ی بەركەوت لە هەر جارێكدا، ئەوە دەبێت دەسبەرداری كارەكەی بێت و لە ڕیزەكەیش بێتەدەر. ئاخۆ خاوەن كارگەكە چۆنچۆنی ڕیکی خستبن تا كارەكەی وەكوو پێویست بڕوات و ئهوانیش بێ نیگەرانی بهڕێ بكات؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
خاوەن كارگە شارەزاییەكی تەواوی هەبوو لە ماتماتیكدا بۆیە هات ئەوانەی خۆی دەیویستن كە لە سەر كارەكەیان بمێننەوە و بەردەوام بن ئاوا داینان:ـ 1 ، 2 ، 3 ، 4 ، 10 ، 11 ، 13 ، 14 ، 15 ، 17 ، 20 ، 21 ، 25 ، 28 ، 29. ئەمجا ئەوانەی دەویست دەسبەرداریان بێت، بەم شێوەیە داینان :ـ 5 ، 6 ، 7 ، 8 ، 9 ، 12 ، 16 ، 18 ، 19 ، 22 ، 23 ، 24 ، 26 ، 27 ، 30.
پێشوو
دواتر