بەرگی دووهەم : هه‌ر وه‌ك ئاکارێك نامۆ و سۆما گرەویان له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌کرد. 1) نامۆ گوتی: گه‌ر چوار یه‌ك و پێنج یه‌كی دارێكی درێژ له‌ ئاودا بێت، هێشتا‌ 55 سم-یشی به‌ده‌ره‌وه‌ بمێنێته‌وه‌. ئاخۆ درێژی ئەو دارە چه‌نده بێت؟ 2) سۆما گوتی: كابرایه‌كی نابینا به‌ چه‌ند خوێندكارێك ده‌گات و پێیان ده‌ڵێت، ڕۆژتان باش ئه‌ی 24 لە ئازیزه‌كانم. یه‌كێكیان دێته‌ وه‌ڵام و ده‌ڵێت: ئەگەر ئه‌و ژماره‌یه‌ی‌ فه‌رمووت له‌ پێنج ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی ئێستەمان ده‌ركه‌یت ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه‌مان لێ دێت كه‌ ژماره‌مان له‌و 24 ـه‌ی ده‌ركه‌یت. ئاخۆ ژماره‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ چه‌ند بوو بێت؟

نیشاندانی وەڵام