پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی سێهەم
: داوا لە ئەندازیارێك کرا کە لە دەزگاکانی وەبەرهێنانی هەر یەکە لە وزەی کارەبا (E) و ئاو (W) و گاز(G)/ە وە بە سێ هێڵی تایبەت، وزە بۆ سێ ماڵی جیاوازی ( H1 ، H2 ، H3 ) بگوازێتەوە بەو مەرجەی بەسەریەکتردا تێپەڕنەکەن یا لەیەکترەوە وەرنەگیرێن. ئاخۆ ئەم کارەی چۆنچۆنی ئەنجام دابێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
لە ڕاستیدا ئەم مەبەستە لە ڕووی کردارەوە ناتوانرێت بهێنرێتە ئەنجام بێ ئەوەی کە دانایی و لێهاتووی ئەندازیارەکەی تێدا نەبێت. چونکە هەر دەبێت بەسەر یەکتردا تێپەڕکەن. بەڵام گەر بتوانێت ڕەزامەندی یەکێك لە خاوەن ماڵەکان بەدەسبێنێت کە بە باخچەکەی یا بە نێوماڵەکەیدا یەکێك لە بۆرییەکان پێداتێپەڕکەن ئەوجا ئەو تێپەڕکردنە ئاسانتر دەبێت. (( هێڵە خاڵدارەکە ئەو تاك هێڵەیە کە دەبێت بە یەکێك لە خانوەکاندا تێپەڕکات).
پێشوو
دواتر