پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: زامۆ زۆر حەزی بەوە بوو کە دەربارەی ئەو گەمە بەربڵاوانەی هەن ، زانیاری کۆبکاتەوە و بٶیە پرسێکی تایبەتی لە نامۆ/ی هاوڕێی کرد ئەویش دەربارەی '' گەمەی تاوڵە ''. ئاخۆ نامۆ چۆن وەڵامی دابێتەوە؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
(گەمەی تاوڵە) یەکێکە لە گەمە بەرفراوانەکانی جیهان کە سەرهەڵدانی دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ لەوەپێش و لە تەك گەمەی شاترەنجدا پێکەوە گرنگی تایبەتی خۆیان هەیە. بە گشتی ئەم تەختە گەمەیە تەواو بەندە بە بە ( گۆی زەوی )یەوە هەیە . 1 // ژمارەی پوولەکانی 30 دانەیە کە بەمانای ژمارەی ڕۆژەکانی یەک مانگ دێت. 2 // دوو ڕەنگی ڕەش و سپی پوولەکان هێمایە بۆ شەو و رۆژ ( تاریكی و ڕوناكی) . 3 // لە چوار بەشی گەورە پێکدێت بەهێمای چوار وەرزی ساڵ دێت واتە وەرزەکانی ( بەهار ، هاوین ، پایز ، زستان ) و هەروەها هەر چوار لاکانی ( باکوور ، باشوور ، خۆرهەڵات ، خۆرئاوا ) . 4 // لە بە 24 خانەی بچووک پێکدێت کە هێمایە بۆ ئەوەی ڕٶژێك 24 دەمکاتە . 5 // هەردوولا ( هەردوو بەش ) لە 12 خانە پێکهاتووە و هێمایە بۆ ئەوەی کە یەک ساڵی تەواو بریتییە لە 12 مانگ. 6 // ئەو دوو زارەی کە گەمەکەی پێ دەکرێت ، تایبەتمەندییەکی خۆیان هەیە لە ڕووی خاڵەکانی سەر هەر ڕوویەکەوە. کۆی خاڵەکانی هەر دوو لایەکی بەرامەر بە یەکتر دەکاتە ( 7 ) کە هێمایە بۆ ژمارەی ڕۆژەکانی هەفتە . خاڵی ( 1 ) بەرامبەر بە خاڵی ( 6 ) و کۆیان دەکاتە ( 7 ) . خاڵی ( 2 ) بەرامبەر بە خاڵی ( 5 ) و کۆیان دەکاتە ( 7 ) . خاڵی ( 3 ) بەرامبەر بە خاڵی ( 4 ) و کۆیان دەکاتە ( 7 ) .
پێشوو
دواتر