پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: سـیسته‌می لێدانی زه‌نگی کاتژمێره‌کانی سه‌ر کڵێسه و شوێنه گشتیه‌کان له وڵاتی سویسرا به‌م چه‌شنه کۆنترۆڵکراوه:ـ له سه‌ری هه‌ر چاره‌کێکدا یه‌کجار، له هه‌ر نیودەمکاتێکدا دووجار، له هه‌ر سێ چاره‌کێکدا سێ‌جار، له‌سه‌ری هه‌ر دەمکاتێکی ته‌واودا چوارجار زه‌نگ لێده‌ده‌ن. ئه‌مه جگه له‌سه‌ری هه‌ر دەمکاتێکدا که ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌که‌ی زه‌نگ لێده‌دات. ئایا :ـ 1) له ڕۆژێکدا چه‌ند جار ئه‌و کاتژمێره زه‌نگ لێده‌دات ؟ 2) له دەمکاتی08:03 تاکو دەمکاتی17:47 چه‌ندجار زه‌نگ لێده‌دات ؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
[ 396 ، 148 ] جار. ... ماتماتیکانهیش به‌م شـێوه‌یه شــیدهکرێتهوه :ـ 1) // [ 1 + 2 +3 +4 ]× 24=240 جار ته‌نیا له ڕۆژێکدا که له نێوانهکاندا زه‌نگ لێده‌دات. [1+ 2+3+4+5 +6 +7+8 +9 +10+11+ 12]× 2 = 156جار ژماره‌ی لێدانه‌کانی سه‌ری هه‌ر دەمکاتێك له ڕۆژێکی ته‌واودا، واته 24 دەمکات. که‌واته:ـ 156+ 240=396 جار له ڕۆژێکی ته‌واودا زه‌نگ لێده‌دات. 2) // له دەمکاتی 08:03 تاکو 17:47= ?? جار. لێدانی کاتی (08:00) و (17:00)ی به‌رناکه‌وێت، به‌ڵام لێدانی چاره‌ك و نیو و سێچاره‌کی به‌رده‌که‌وێت: 9+ 10+ 11+ 12+ 1+ 2+ 3 +4 = 52 جار هه‌ر بۆ سه‌ری کاتژمێره‌کان [ 1+ 2+ 3+ 4 ]x 9= 90 دەمکاتی ته‌واو زه‌نگ لێدراوه. به‌ڵام له نێوان دەمکاتی 16:00 تاکو 17:00 شه‌ش جار زه‌نگ لێده‌دات. چۆن؟ 90 + 6 = 96 جار. که‌واته:ـ 96 + 52 = 148 جار له‌و ماوه‌یه‌دا زه‌نگ لێده‌دات
پێشوو
دواتر