پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: A/ ئەگەر س = ( 1 ، 2 ، 3 ، 4 ، 5 ، 6 )، داخۆ بە چەند ڕێگە دەتوانین کە ژمارەیەکی پێنج خانەی بەڵام جیاواز لە یەکتر پێکبهێنین بەو مەرجەی تێپەری دوو ژمارەی جووت و دوو ژمارەی تاك نەکات؟ B/ کۆمپانییایەك ویستی کارتێکی تایبەت بۆ کارمەندەکانی چاپ بکات کە لە شەش هیما پێکهاتبێت ( ئەویش لە پیتی ئینگلیزی و ڕەنووس ). داخۆ چەند کارت دەتوانن لە چاپ بدەن بەو مەرجەی بە گیچ شێوەیەك لە دوو ڕەنووس تێپەڕ نەکات؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
/A/ [ 72 ڕێگە ]. کاتێك ئەو ژمارەی داواکراو پێنج خانەیی بێت، ئەوا لە خانەی یەکەمدا شیمانەی هەر شەش شمارەکە ( 1،2،3،4،5،6 ) دەگونجێت کە دابنرێت، لە خانەی دووەمدا تەنیا سێ شیمانە دەگونجێت، چونکە ئەگەر لە خانەی یەکەمدا شمارەکە تاك بێت، ئەوا 2،4،6 دەمێنێتەوە و بە پێچەوانەیشەوە ئەگەر شمارەکەی خانەی یەکان جووت بێت، ئەوا 1،3،5 دەمێنێتەوە بۆ خانەی دووەم. لە خانەی سێیەمدا تەنیا هەر دوو شیمانە هەیە ( واتە لەوانەی پێچەوانەی خانەی دووەمن ). لە خانەی چوارەمدا تەنیا هەر دوو شیمانە هەیە (واتە لەوانەی پێچەوانەی خانەی سێیەمن ). لە خانەی پێنجەمدا تەنیا و تەنیا هەر یەك شمارە هەیە و بەس. کەواتە ژمارەی پێکهاتو = 6 × 3 × 2 × 2 × 1 = 72 دەتوانرێت پێکبهێنرێت. یان :ـ بڕی ژمارەی پێکهاتوو = ژمارەی تاکەکان + ژمارەی جووتەکان. 1 × 3 × 3 × 2 × 2 + 1 × 3 × 3 × 2 ×2 = 36 + 36 = 72 ژمارە. B/ [ 1707262336 کارت]. ژمارەی پیتە ئینگلیزییەکان بریتین لە 26 پێت. ئەگەر کارتەکە تەنیا هەر پیتی تێدا بێت، ئەوا ژمارەی شیمانەکان بریتین لە :ـ 26 × 26 × 26 × 26 × 26 × 26 ،، بەڵام ئەگەر کارتەکە تەنیا هەر یەك شمارە و پێنج پیتی تێدا بێت ( تەنیا هەر 6 شیمانە هەیە بۆ گواستنەوەی شمارەکان لە نێو 6 خانەکاندا )، ئەوا ژمارەی شیمانەکان بریتین لە 6 × ( 10 × 26 × 26 × 26 × 26 × 26 ) . ئەگەر کارتەکە تەنیا دوو شمارە و چوار پیتی تێدا بێت ( تەنیا هەر 15 شیمانە هەیە بۆ گواستنەوەی شمارەکان لە نێو 6 خانەکاندا )، ئەوا ژمارەی شیمانەکان بریتین لە :ـ 15 × ( 10 × 10 × 26 × 26 × 26 × 26 ) . بە گشتی ژمارەی شیمانەکان = (26)6+6×10×(26)5+15×10×10×(26)4. ژمارەی شیمانەکان = 1707262336 ڕێگە هەیە.
پێشوو
دواتر