پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: A ) لە یەکێك لە گۆکاکاندا پێڵاوی ڕەنگ سپی و شین و قاوەیی و ڕەش دانرابوون و پێوانەکانیان بە شێوەی 40 ، 41 ، 42 ، 43 ، 44 ، 45 لە هەر ڕەنگە یان تێدا بوو. داخۆچەند جۆری جیاواز لەو جامخانەیەدا دانرابێت؟ B ) چەند ژمارەی چوارخانەیی جیاواز دەتوانرێت پێکبهێنرێت بەو مەرجەی لە خانەکانیدا ( 0 ، 8 ) یان تێدا بێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
A ) [ 24 جۆر ]. ڕەنگەکان هەر بریتین لە چوار ڕەنگ بەڵام پێوانەی پێڵاوەکان بریتین لە شەش پێوانەی جیاجیا، کەواتە جۆری هەمەچەشنە کە دانراوە لە جامخانەی گۆکاکەدا بریتیە لە 4 ڕەنگ × 6 پێوانەی جیاواز = 24 جۆری هەمەچەشنە. B ) [ 56 ،، 504 ]. لە بەشی یەکەمدا ئەو شیمانانەی دێتە گۆڕێ بریتین لە :ــ کۆمەڵەکە بە گشتی بریتیە لە { 0،، 8 ،، س ،، ص } . ژمارەکان بریتین لە ( 1 ، 2 ، 3 ، 4 ، 5 ، 6 ، 7 ، 9 ) بەڵام ( 0 و 8 ) خۆیان لە پرسەکەدا هەن. کەواتە لە ڕاستیدا ( س ) بە هەشت ڕێگە دەردەبڕێت، بەڵام ( ص ) بە حەوت ڕێگە دەردەبڕێت چونکە نرخەکەی ( س)٠ تیدا نابێت. بە گشتی 24 شیمانە هەیە بەڵام لێرەدا دەبێت ڕەچاوی ئەو ژمارانە بکرێت کە ( 0 ) دەکەوێتە لای ڕاستیانەوە، بۆچی؟ چونکە لەم بارەدا ئەو سفرە ناخوێندرێتەوە و بەمە لە یاساکە دەردەچێت و دەبیتە سێ ژمارە و بەمە وەك { 8 ، س ، ص } دەردەکەون و ژمارەیان ئەم بابەتە تەنیا 6 جارە { 0 ، 8 ، س ، ص} ، {0 ، 8 ، ص ، س } ، { 0 ، س ، 8 ، ص} ، {0 ، س ، ص ، 8 } ، { 0 ، ص ، 8 ، س} ، {0 ، ص ، س ، 8 } ، { 8 ، 0 ، س ، ص} ، {8 ، 0 ، ص ، س } ، { 8 ، س ، 0 ، ص} ، {8 ، س ، ص ، 0 } ، { 8 ، ص ، 0 ، س} ، {8 ، ص ، س ، 0 } ، { س ، 0 ، 8 ، ص} ، {س ، 0 ، ص ، 8 } ، { س ، 8 ، 0 ، ص} ، {س ، 8 ، ص ، 0 } ، { س ، ص ، 0 ، 8} ، {س ، ص ، 8 ، 0 } ، { ص ، 0 ، 8 ، س} ، {ص ، 0 ، س ، 8 } ، { ص ، 8 ، س ، 0} ، {ص ، 8 ، 0 ، س } ، { ص ، س ، 0 ، 8} ، {ص ، س ، 8 ، 0 }. کەواتە ( س ) تەنیا هەشت شیمانە و ( ص ) تەنیا حەوت شیمانە وەردەگرێت. 24 – 2 = 18 شیمانە دەمێنێتەوە و دەبنە دوو بەشەوە [ 18 ÷ 2 = 9 ) بۆ هەر یەکەیان. کەواتە دەتوانین بڵێن :ـ 8 × 7 = 56 ڕێگە دێتە گۆڕێ، بەڵام ژمارەی گشتی ئەو ژمارانەی پێكدێن = 9 × 56 = 504 ژمارەیان دەتوانرێت لێپێکبێت.
پێشوو
دواتر