پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: ڕەوەند ئەم شێوەندازەی خستە بەردەم ڕەهەند و گوتی ڕووبەری ئەم لاكێشە گەورەیە كراوەتە 9 لاكێشە و ڕووبەری هەریەكەیان وەك ئەوەی لەسەریان نووسراوە بە یەكەی ڕووبەر دیاری كراوە. ئاخۆ ڕووبەری لاكێشە ڕەنگتارەكە بە چەند مەزەنە بكرێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
[12]. پێویستە لە لاكێشە هەرە گچكەكەیانەوەكە هەر (1) یەکەی ڕووبەرە، دەست بە شیكارەكە بکەین:ـ گریمان درێژیەكەی [س] و پانییەکەی [ص] بێت،، ڕووبەر = درێژی × پانی س × ص = 1 یەكەی ڕووبەر. ئەمجا لەسەر ئەم شێوازە دەسنیشانی لاكانی لاكێشەكانی تر دەكەین و وەك ئەوەی كە لەسەر نیگارەكە دیاریكراوە. كەواتە ڕووبەری لاكێشە ڕەنگتارەكە دەكاتە 12 یەكەی ڕووبەر. واتە:ـ 6س × 2ص = 12 س ص = 12 یەكەی ڕووبەر.
پێشوو
دواتر