پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: ساکۆ لە شاهۆی پرسی: شمارەی شەش، تەنیا چوار هاوکۆلکەی هەیە کە بریتین لە (1، 2، 3) و هەروەها 6 خۆیشی. هەر کاتێك ئەو سیانەی یەکەم (واتە جگە لە 6 خۆی) کۆ بکرێنەوە، ئەوا هەر 6 دەردەچێتەوە. ئاخۆ ژمارەی دیکە هەبێت کە هەمان ڕەوشتی شمارە شەشی هەبێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
یەکەمئن ژمارە کە دەرکەوێت 28 دەبێت و ئەوجا 496 و 8128 دێت. کۆلکەکانی 28 بریتین لە ( 1 ، 2 ، 4 ، 7 ، 14 و ئەوجا 28 خۆی ) 1 + 2 + 4 + 7 + 14 = 28 . ئەوجا بۆ ژمارەی 496 بزانین چۆن دەبێت:ــ کۆلکەکانی 496 بریتین لە ( 1 ، 2 ، 4 ، 8 ، 16 ، 31 ، 62 ، 124 ، 248 ) کۆی گشتیان 1+2+4+8+16+31+62+124+248 = 496 . هەروەها بۆ ژمارەی 8128. ئەوی ڕەچاو دەکرێت کە ئەم جۆرە ژمارانە کۆتاییان بە 6 یا بە 8 دێت و و جووتن، بەڵام تاکو ئێستا ژمارەیەکی تاكی وا نەدۆزراوەتەوە کە ئەو سیفەتەی تێدا بێت و ئەگەر ببێت ئەوا ژمارەیەکی هێجگار گەورە و گران دەردەچێت
پێشوو
دواتر