پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: لە یەکێك لە توانادۆزییەکاندا (تاقیکردنەوە) ... فێرخوازیک گزی لە هاوڕێکەی دەکات و کۆپی ئەو پێنج پرسە دەکات کە بۆ فێربوونی لێکدانی ژمارەکان بۆیان هاتبۆوە، بەڵام بە شێوەیەکی هەڵە و چەواشە دەیانووسێتەوە. لێکدانی 12 × 42 ئەو بە 21 ×24 تۆمار دەکات، هەروەها لێکدانی 12 × 84 ئەو بە 21 × 48 دەنووسێتەوە. داخۆ بە مەزەندە ئەو سێ لێکدانەی دیکە کە بە شێوەی هەڵە و چەواشە تۆماری کردبێت کامانە بن؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
ئەو سێ لێکدانە بریتین لە:ــ [ 14×82 ، 13×62 ،12×63 ]. گەر بە وردی بڕوانینە ئەنجامی لێکدانەکانیان ئەوا بۆ هەردوو خوێندکارەکە هەر هەمان ئەنجام دەردەچێت. بۆ خوێندکاری یەکەم :ــ 12×42 = 504 ،، 12×84 = 1008 . بۆ خوێندکاری دووەم ( 21×24 = 504 ،،21×48=1008 ). ئەوجا لەسەر هەمان ڕۆشنایی دەبێت ئەو سێ لێکدانەی تر بەم شێوەیە بووبێت:ـ خوێندکاری یەکەم :ـ (14×82 =1148 ،، 13×62 =806 ،، 12×63 =756 ). خوێندکاری دووەم :ـ ( 41×28=1148 ،، 31×26=806 ،، 21×36=756 ).
پێشوو
دواتر