پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: کاڵێ ڕووی کردە زینوێ تا ئەو گرفتەی بۆ بڕەوێنیتەوە... زۆر جار گوێم لێیە کە دەڵێن ئەمساڵ ساڵێکی ئاساییە (Ordinary Year) یا پار ساڵێکی پڕ بوو (Leap Year)... داخۆ مەبەست لەوە چییە؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
وەك دەزانین ساڵێکی تەواو بریتیە لە 12 مانگ و ژمارەی ڕۆژەکانی هەر مانگە/یش دیاریکراوە بە 30 یا 31 ڕۆژ تەنیا شوبات ( February ) نەبێت کە ژمارەی ڕۆژەکانی بە 28 یا 29 ڕۆژژ دانراوە. */ لەسەر ئەو ڕۆشناییەی سەرەوەڕا ئەوا ژمارەی ڕۆژەکانی ساڵێکی تەواو دەبێت 365 یا 366 ڕۆژ بکات. */ ئەگەر ژمارەی ڕۆژەکانی مانگی شوبات 28 بێت ئەوا بە گشتی ساڵێکی تەواو بە 365 ڕۆژ دادەنرێت و بەو ساڵەیش دەوترێت ساڵێکی ئاسایی، بەڵام گەر ژمارەی ڕۆژەکانی مانگی شوبات 29 بێت ئەوا ژمارەی ڕۆژەکانی ساڵ دەبێتە 366 ڕۆژ و بەو ساڵەیش دەوترێت ساڵێکی پڕ و لیپاولیپ ( Leap Year ). */ هەر ساڵێك بەسەر 4 دا دابەشی هەبێت ئەوا ئەو ساڵە بە ساڵێکی پڕ دادەنرێت، وەك ساڵی 400 ، 800 ، 1200 ، 1600 ، 1676 ، 1984 ، 2000 ، 2008 ، 2020......... بەڵام ساڵی 2001 ، 2002 ، 2003 ، 2005 .... بە ساڵێکی ئاسایی دادەنرێن. */ ساڵێکی ئاسایی کە 365 ڕۆژە بە 52 هەفتە و تاكە ڕۆژێك دادەنرێت. 365 ڕۆژ = 52 هەفتە + 1 ڕۆژ. ( یەك ڕۆژی تاکی دەمێنێتەوە). */ ساڵێکی پڕ و لیپاولیپ کە 366 ڕۆژە بە 52 هەفتە و دووتاكە ڕۆژ دادەنرێت. 366 ڕۆژ = 52 هەفتە + 2 ڕۆژ. ( دوو ڕۆژی تاکی دەمێنێتەوە). وەك ڕوونکردنەوەیەك ئەوا لە 100 ساڵدا ( چەرخێکی تەواو ) تەنیا هەر 76 ساڵی ئاسایی و 24 ساڵی پڕی تێدەکەوێت. 100 ساڵ = 76 ساڵی ئاسایی + 24 ساڵی پڕ = ( 76 × 1 + 24 × 2 ) تاك ڕۆژ. کەواتە لە 100 ساڵ/دا ئەوا 124 تاك ڕۆژی تێدەکەوێت، واتە:ــ ( 17 هەفتەی تەواو ) و 5 تاکە رٶژ دەمێنێتەوە.
پێشوو
دواتر