پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: لە کێبڕکێیەکی ئەسپسوارییدا ئەسپی یەکەم توانی بە 15 خولەك بە دەوری گۆڕەپانە بازنەییەکەدا بسووڕێتەوە، ئەسپی دووەم بە 18 خولەك و ئەسپی سێیەم بە 10 خولەك. ئەگەر هەرسێکیان لە هەمان کات و شوێندا پێکەوە دەربچن. ئاخۆ پاش چەند خولەکی تر هەر سێکیان بە هەمان شوێنی دەسپێکدا تێپەڕدەکەنەوە و هەر یەکەیان چەند خولی دابێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
( 90 خولەك ). پێویستە بچووکترین کۆلکەی هاوبەشی ( 15،18،10 ) بدۆزینەوە کە =2× 3× 3× 5= 90 خولەك. 90 ÷ 10 = 9 خول،، 90 ÷ 15 = 6 خول،، 90 ÷ 18 = 5 خول. کەواتە پاش تێپەڕبوونی 90 خولەك لە یەکەمین ساتی دەرچوونیانەوە، هەر سێکیان بە یەکتر دەگەنەوە، پاش ئەوەی ئەسپسواری یەکەم 6 خولی دابێت و ئەسپسواری دوەم 5 خول و سێیەم 9 خولی دابێت.
پێشوو
دواتر