پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: دوو کڕیار هاتنە لای دووکاندارێك تا ئەو شەش دەبە دۆشاوەی کە هەیەتی و بریتیە لە ( خورما، ترێ ) یەی لێبکڕن کە بڕی هەر یەکەیان بە گاڵۆن لەسەری تۆمارکراوە بەڵام نازانن کامیان چ جۆرە دۆشاوێکە. ڕوویان لە کابراکرد تا هەریەکەیان یەکجۆر لەو دۆشاوەیان پێبدات. دووکاندارەکە نەیدەویست ئەو تاکە دەبەیەی دۆشاوە ترێکەی تێدایە بفڕۆشێت بۆیە وتی بە تەنیا مەرجێك ئەویش کە یەکێکتان دوو ئەوەندەی ئەویتری بەربکەوێت و بۆخۆی هەڵبگرێت، بەمە ڕازی بوون. ئاخۆ دووکاندارەکە چۆنچۆنی ئەو دابەشکردنەی کردبێت تا مەبەستەکی خۆی ( دۆشاوی ترێکە ) هەر بۆ خۆی بمێنێتەوە؟ ****************************
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
دەبێت یەکێکیان 66 گاڵۆن و ئەویتر 33 گاڵۆن لە دۆشاوی خورماکە وەربگرن و دووکاندارەکەیش 20 گاڵۆنە دۆشاوی ترێکە بۆ خۆی هەڵدەگرێت. دەبەی ( 16 گاڵۆنی + 19 گاڵۆنی + 31 گالۆنی ) = 66 گاڵۆن بۆ یەکەمیان دەبەی ( 18 گاڵۆنی + 15 گاڵۆنی) = 33 گاڵۆن بۆ دووەمیان کە نیوەی ئەویتری بەردەکەوێت. (33 ، 66 ) هەردووکیان توانای دابەشیان هەیە بەسەر 3 دا . خاوەن دووکانیش دەبە 20گاڵۆنییەکەی کە دۆشاوی ترییە بۆ خۆی دەمێنێتەوە.
پێشوو
دواتر