پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: مامۆستای ماتماتیك له‌سه‌ر تهختهنووسهکهی پۆل نووسی (13×21 )، پاشان ڕووی کرده پەروا و گوتی: ئاخۆ په‌ی به‌و ڕێگه‌یه ده‌بەیت که پێی ده‌گوترێت (ڕێگه‌ی لێکدانی چینی) بۆ ئه‌نجامی ئەو لێکدانه؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
بە ڕێگەی لێکدانی ئاسایی :ـ 13 ×21= 273. بۆ ده‌رهێنانی ئه‌نجام ئه‌م ڕێگایه ده‌گرین:ـــ 1 / ژماره‌ی (21) بە یه‌که‌مین هەنگاو وه‌رده‌گرین، بۆ شمارەی (2) کە خانەی دەیانە دوو هێڵی ئاسۆیی ته‌ریب به‌یه‌کتر ده‌کێشین،ئەوجا بۆ شمارەی 1 کە خانەی یەکانە ته‌نیا یه‌ك هێڵی ئاسۆیی ته‌ریب به دوانه‌که‌ی سه‌ره‌وه ده‌کێشین به‌و مه‌رجه‌ی که‌مێك لە یەکترەوە دووربن. 2/ ژمارەی (13) بۆ دووەمین هەنگاو وه‌رده‌گرین و بۆ شمارەی (1) کە خانەی دەیانە ته‌نیا یه‌ك هێلی ستوونی به‌سه‌ر ئهوانەی هەنگاوی یەکەمدا ده‌کێشین و ئه‌وجا شمارەی (3) کە خانەی یەکانە وه‌رده‌گرین و سێ هێلی ستوونی ته‌ریب به‌یه‌کتر دەکێشین به‌ڵام که‌مێك دوور له تاك هێڵه ستوونییه‌که‌ی پێشووتری. 3/ جێگه‌ی یه‌کتر بڕینی هێڵەکان به خاڵێکی ڕه‌ش دیاری ده‌که‌ین. 4/ هه‌ردوو خاڵهکەی لای چه‌پ (2 خاڵ) و هه‌ر سێ خاڵهکەی خواره‌وه‌ی لای ڕاست(3خاڵ) ده‌خه‌ینه نێوان دوو هێڵی چه‌ماوه‌ی ته‌ریب بهیهکترەوە. 5/ خاڵه‌کانی (6،،1) کۆ ده‌که‌ینه‌وه که ده‌کاته 7 و دەیخەینە ناو بازنەیەکەوە. پاشان له که‌وانه‌که‌ی خواره‌وه‌ی لای ڕاسته‌وه به‌ره‌و که‌وانه‌که‌ی به‌رامبه‌ری لای چه‌پ ده‌چین واته له (3) خاڵەوه بۆ[6 +1 =7 خاڵ] و پاشان بۆ (2)خاڵ . که‌واته به گشتیان ده‌که‌نه 273. که‌واته 13 ×21= 273 .
پێشوو
دواتر