پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: ژیار بە دیار/ی وت:ـ تۆ شانازی بەوە دەکەیت و دەڵێیت من پاڵەوانی گەمەی شەترنجم (Chess)، ئاخۆ تۆ دەزانیت ئەو تەختە گەمەیە لە چەند چوارگۆشە پێکهاتووە؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
بە گشتی لە 204 چوارگۆشە پێکدێت. ئەگەر خانەخانە واتا ( 1 × 1 ) تەختەگەمەکە وەربگرین ( واتا یەك ڕەش و یەك سپی ) ئەوا لە 64 چوارگۆشە پێکدێت، بەڵام ئەگەر ( 2 × 2 )تەختەگەمەکە وەربگرین ( واتا دوو ڕەش و دوو سپی ) ئەوا لە 49 چوارگۆشە پێکدێت، ئەگەر ( 3 × 3 )تەختەگەمەکە وەربگرین ( واتا سێ ڕەش و سێ سپی ) ئەوا لە 36 چوارگۆشە پێکدێت، ئەگەر (4 × 4)تەختەگەمەکە وەربگرین ( واتا پێنج ڕەش و پێنج سپی ) ئەوا لە 25 چوارگۆشە پێکدێت، ئەگەر ( 5 × 5 ) تەختەگەمەکە وەربگرین ئەوا لە 16 چوارگۆشە پێکدێت، ئەگەر ( 6 × 6 ) تەختەگەمەکە وەربگرین ئەوا لە 9 چوارگۆشە پێکدێت، ئەگەر ( 7 × 7 ) تەختەگەمەکە وەربگرین ئەوا لە 4 چوارگۆشە پێکدێت، ئەگەر ( 8 × 8 ) تەختەگەمەکە وەربگرین ئەوا تەنیا هەر 1 چوارگۆشەی گەورەکە پێکدێنێت کە دەبێتە تەختەگەمە سەرەکییەکە. کەواتە بە گشتی ژمارەی گشت چوارگۆشەکان :ـ 64 + 49 + 36 + 25 + 16 + 9 + 4 + 1 =204 چوارگۆشە پێکدێت.
پێشوو
دواتر