پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: دوو ڕاستە تووڵی تەختەی هاوجۆر و هاو بڕگە، یەکەمیان 16 سم و دووەمیان 12 سم درێژییان لەسەر پلەپلەکراوە. دوو مێروو لەوانەی بە تەختەخۆرەکان دەناسرێن و یەکەمیان هەر 1سم بە 4 خولەك و دووەمیان هەر 1سم بە 3 خولەك دەخۆن، ئامادەکران تاکو بتوانرێت بەهۆیانەوە کاتی 61 خولەك دەسنیشانبکرێت. ئاخۆ چۆنچۆنی ئەو کاتەیان پێ دیاریکرابێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
یەکەمین جار ئەو مێرووەی کە هەر 1سم بە 4 خولەك دەخوات،دەخەینە سەر تووڵە 16 سم/ییەکە و وازی لێدەهێنین کە تا 4سم بخوات، واتە 4×4 = 16 خولەكی پێدەچێت. کەواتە 12سم/ی لێدەمێنێتەوە کە تەواو هێندەی تووڵەکەیتر دەبێت. واز لە مێرووی دوەم دەهێنین تا بە 36 خولەك تەختەی دووەم بە تەواوی دەخوات. (12×3=36خولەك).ئەمجا پێویستیمان بە 9 خولەکیتر دەبێت (واتە 3 سم) لە تەختەی یەکەم کە ماوەتەوە و هێشتا نەخوراوە. (12 – 9 = 3 سم) . بۆ ئەم کارە مێرووی دووەمیان دەخینەوە کار و لەو شوێنەدا دایدەنێن تا دەست بە خواردن بکات کە 3×3 = 9 خولەکی دەوێت تا تەواوی دەکات. بەمە توانیمان لەو سێ کاتە جیاوازە ئەو داواکراوە بەدەســتبێنین کە 61 خولەکە. 16 + 36 + 9 = 61 خولەك.
پێشوو
دواتر