پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: داسۆ بە لالۆ/ی وت:ـ چۆن خانەکانی لەم خشتەیە بە ڕەنووسی پێویست و ڕەوان پڕدەکەیتەوە ئەگەر ئەم زانیارییانەت پێبدەم؟A// باری ئاسۆیی:ـ 1 ) ژمارەکە بریتیە لە دووجای ژمارەیەکی دووخانەیی. 2 ) ڕەنووسەکانی هەر سێ خانەکە هاوشێوەن. 3) ژمارەکە بریتییە لە دووجای ژمارەیەکی دووخانەییە. B// باری ستوونی:ـ 1 ) ژمارەیەکە کۆی خانەکانی دەکاتە 2 . 2 ) ژمارەکە توانای دابەشی هەیە بەسەر ( 21،7،5،3،2) دا. 3 ) ڕەنووسی هاوشێوەن.
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
بۆ شیکارکردن وا باشە لە باری ستوونییەوە دەسبەکاربین// لە خشتەکەوە دەردەکەوێت کە ژمارەکە بریتیە لە 3 خانە ( 3 شمارەخانە)، پرسەکە دەڵێت کۆی خانەکانی بکاتە 2 ، لێرەدا دوو شیمانەمان هەیە:ـ ( 0،0،2 ) یا ( 0،1،1 ) ، هەروەها دەڵێت، توانای دابەشێ هەیە بەسەر ( 21،7،5،3،2) دا، بۆ ئەوەی ژمارەیەك دابەشی 2،5 بێت پێویستە کە خانەی یەکانی 0 بێت، هەروەها تا ژمارەیەك دابەشی 3 ، 7 ، 21 بێت، ئەوا ئەو ژمارەیە// 3 × 7=21 دەبێت. کەواتە ئەو ژمارەیە بریتیە لە 10 × 21 = 210. ئێستە توانیمان دوو زنجیرە ستوونیەکەی یەکەم و دووەم دەسنیشان بکەین کە بریتیە لە (0،1،1 ) و ( 0،1،2 ). باری ئاسۆیی// هەر لە زانیارییەکانەوە دەردەکەوێت کە دەڵێت دووجای ژمارەیەکی هاوشێوەیە و ئێمە دووانیمان هەیە کە 21 دەنوێنێت، کەواتە دەبێت ئەو ژمارەیە 11 بێت کە دووجاکەی دەکاتە 121. لە بەشی سێیەمەوە کە دەڵێت دووجای ژمارەیەکی دووخانەییە و ئێستە ئەو دووخانەیە 00 دەنوێنن، کەواتە دەبێت ئەو ژمارەیە 10 بێت کە دووجاکەی دەکاتە 100. لەو دەرهێنانەوە دەتوانین خشتەکە وەك ئەوەی سەرەوە بەو شێوەیە پڕبکەینەوە..
پێشوو
دواتر