پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: سێ پیاو و هاوسەرەکانیان لە وڵاتی هندستان که هەریەکەیان لە سێ دینـی جیاواز بوون (هندۆس، ئیسلام، کریستیان) دەیانویست بە بەلەمێك لە ڕووبارێك بپەڕنەوە کە تهنیا هەر جێی دوو کەسی تێدا دهبێتهوه، مێردهکانیشیان نایانەوێت هاوسەرەکانیان لەگەڵ کهسی دیکەدا بپهڕنهوه. ئاخۆ چۆنچۆنی ئەم گرفتە گەوەرەیەیان چارەسەر کرابێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
یەکەم جار هەردوو ژنە کریستیان و موسوڵمانەکە پێکەوە دەپەڕنەوە، کریستیانەکە دادەبەزێت و ژنە موسڵمانەکە دەگەڕێتەوە. ژنە موسڵمانەکە، ژنە هندۆسییەکە سواردەکات و پێکەوە دەپەڕنەوە، ژنە هندۆسییەکە دادەبەزێت و ژنە موسڵمانەکە دەگەڕێتەوە. ژنە موسڵمانەکە دادەبەزێت و ئەمجا پیاوێکی کریستیان و پیاوێکی هندۆسیی سواردەبن و دەپەڕنەوە و هندۆسییەکە دادەبەزێت و لەلای هاوسەرەکەی دەمێنێتەوە و کریستیانەکە و هاوسەرەکەی پێکەوە دەگەڕێتەوە. ژنە کریستیانەکە دادەبەزێت و پیاوە موسڵمانەکە و پیاوە کریستیانەکە پێکەوە دەپەڕنەوە و دادەبەزن، بەڵام ژنە هندۆسییەکە سواردەبێتەوە و دەگەڕێتەوە و بە دووجاری لێکجیاواز هەردوو ژنەکان موسڵمان و کریستیان دەپەڕێنێتەوە.
پێشوو
دواتر