پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: نامۆ ڕوویکردە سۆما وتی:ـ من مەتەڵێك دەزانم و پێتی دەڵێم:ــ a) ژمارەیەکی 3 خانەیی یا 4 خانەیی یا 5 خانەیی یا شەش خانەیی یا...یا. تاکو 9 خانەیی بخەرە دڵتەوە. b) جێگۆڕکی لە شمارەخانەکاندا بکە بە هەوەسی خۆت. c) ئەو دوو ژمارەیەی دەردەچێت، گچکە لە گەوەرەکەیان دەربکە. d) شمارەخانەیەکیان چزکە و لای خۆت پەنهانی کە جگە لە سفر. e) دوا ئەنجامم بدەرێ، تاکو منیش ئەو شمارە پەنهانەت پێ بڵێم. ئاخۆ نهێنی ئەو مەتەڵە لە چیدا بێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
سۆما// باشە دوا ژمارە کە پێتیدەدەم بریتییە لە 96؟22 بزانم چۆن دەزانیت کە ئەوەی خستوومەتە دڵمەوە چەندە؟...نامۆ یەکسەر وتی ئەو خانە شمارەیە دەبێت 8 بیت. وەك دەزانین ژمارەکان هەرچەندێك بن لە خانەکانیاندا ئهگەر دابەشی 9 بکرێن ئەوا 1 دەمێنێتەوە، بۆ نموونە 86176 وەردەگرین و بە تێکدانی خانەکانی، با بڵێین کردمانە 67681 دەڕوانین کە هەردووکیان بەسەر 9 دا بەش دەبن و بەڵام 1 دەمێنێتەوە. بەڵام کاتێك من دەڵێم ژمارە بچووکەکە لە گەورەکەیان دەردەکەین ئەوا بۆ ڕزگاربوونە لەو ژمارەیەی کە دەمێنێتەوە (واتە 1) ئیتر هیچ نامێنێتەوە لەو دابەشکردنەدا هەر دەبێتە سفر بەسەر 9 دا بەشدەکرێت. 86176 – 67681 = 18495 ، کە دابەشی 9 دەکرێت بێ مانەوەی هیچ ژمارەیەك. کەواتە کۆی خانەکانی دەکاتە 9 یا چەند جارەکانی 9 :ـ (5 + 9 + 4 + 8 + 1 = 27). کاتێك هەر خانەیەکیان چز کەین یەکسەر دەردەکەوێت کە چ شمارەیەکە. با بڵێین 4 مان چزکردوە، کەواتە هەموو خانەکان کۆدەکەینەوە کە بریتین لە 5 + 9 + 8 + 1 = 23، کەمترین ژمارە کە بخرێتە سەر 23 تا دابەشی 9 بکرێت بێگومان هەر 4 دەبێت، کەواتە خانەی چزکراوە کە 4 دەبێت. ئەمجا سهبارهت به نموونەکەی تۆ 96؟22 کە وتم ئەو شمارەیهی که چز دهکرێت دەبێت 8 بێت، چونکە کۆی 2 + 2 + 9 + 6 = 19 و کەمترین ژمارە کە بخرێتە سەر 19 تاکو وایان لێبکات ببنە چەندجاکانی ژمارە 9 ئەویش هەر 8 دەبێت کە کۆیان بکاتە 27.
پێشوو
دواتر