پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: 10 جووت گۆره‌وی سپی و 10جووتی ڕه‌ش پێکه‌وه خرانه ناو تووره‌که‌یه‌کی خامه‌وه. هه‌روه‌ها 10 جووت ده‌سکێشی سپی و 10 جووت ده‌سکێشی ڕه‌ش خرانه تووره‌که‌یه‌کی تره‌وه. ئاخۆ چه‌ند جووت له‌هه‌ر تووره‌که‌یه‌ك ده‌ربهێنرێت تاكو جووتێك له گۆره‌وی و جووتێك دهسکێشمان ده‌سکه‌وێت له هه‌مان ڕه‌نگ؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
له کیسه‌ی یه‌که‌میان ته‌نیا سێ جووت گۆره‌وی ده‌رده‌هێنین، چونکه بێگومان دووجوتیان هه‌ر له‌یه‌ك ڕه‌نگ ده‌بێت. به‌ڵام ناتوانرێت هه‌مان شێوه په‌یڕه‌وبکرێت بۆ ده‌سکێشه‌کان نه‌ك له‌به‌ر ڕه‌نگه‌کانیان به‌ڵکو هه‌بوونی جیاوازی له ده‌ستی ڕاست و چه‌پ/دا له هه‌ریه‌که‌یاندا، واته نیوه‌یان هی ده‌ستی ڕاسته و نیوه‌که‌ی تریشیان هی ده‌ستی چه‌پ، بۆیه وا پێویسته که 21 دانه ڕابکێشین تاکو بتوانین جووتێك ده‌سکێشی له‌هه‌مان ڕه‌نگ و گونجاو بۆ ده‌ستمان ده‌ستبکه‌وێت.
پێشوو
دواتر