پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: شیلان، مینا، یاسه‌مین، دالیا، نێرگز، نه‌سرین، گوڵاڵه حه‌وت ده‌سته خوشكن. هه‌ر یه‌كه‌یان ئاره‌زووی له گوڵێكی سروشتییه كه بۆخۆی ناوی یه‌كێكه له ده‌سته خوشكه‌كانیتری و پێكه‌وه باسێكیان له‌سه ئه‌و ئاره‌زوویانه دەكرد. سۆما/ی هەڤاڵیان، به شێوازێکی زارشتانه ئاوا كه‌وته باس له هه‌ریه‌كه‌یان:ـ 1) گوڵاڵه خوشكی ئه‌و خانمانه‌یه كه ئاره‌زووی گوڵه نه‌سرین ده‌که‌ن. 2) مینا ئاره‌زووی له گوڵه داڵیا نیه. 3) نێرگز له ژیانیدا ڕۆژێك له‌گه‌ڵ ئه‌و خانمه دانه‌نیشتوه كه ئاره‌زووی له گوڵه یاسه‌مینه. 4) دالیا و ئه‌و خانمه‌ی ئاره‌زووی له گوڵه مینایه هه‌ر یه‌كه‌یان شوویان به برای یه‌كتر كردوه. 5) نه‌سرین له هه‌موو ته‌مه‌نیدا گه‌مه‌ی دۆمینه‌ی نه‌كردوه. 6) چوار له‌و حه‌وت خانمه ڕۆژانه پێكه‌وه داده‌نیشن و دۆمینه ده‌كه‌ن و ناوی هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ ئاره‌زووی گوڵه‌كانی ئه‌وانیتردا. 7) مینا و ئه‌و خانمه‌ی ئاره‌زووی له یاسه‌مینه پێكه‌وه هاوكارن له گه‌مه‌ی دۆمینه‌كه‌دا. 8) شیلان خوشك و برای نیه. 9) گوڵاڵه هیچ كات ئاره‌زووی له گه‌مه‌ی دۆمینه نیه. ئایا له‌و زانیاریانه‌وەڕا ده‌توانرێت ئاره‌زووی هه‌ریه‌كه‌یان بۆ چ گوڵێكه ده‌سنیشانبكرێت
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
(دالیا) ئاره‌زووی له گوڵه یاسه‌مینه، (مینا) ئاره‌زووی له گوڵه شیلانه، (یاسه‌مین) ئاره‌زووی له گوڵه مینایه، (شیلان) ئاره‌زووی له گوڵه دالیایه، (گوڵاڵه) ئاره‌زووی له گوڵه نێرگزه، (نه‌سرین)ئاره‌زووی له گوڵه گوڵاڵه‌یه، (نێرگز) ئاره‌زووی له گوڵه نه‌سرینه. ئەوجا بۆ زیاتر بەرچاو ڕوونی سۆما هات بەم خشیەیە ناو و ئارەزوو و حەزەکانیانیانی بۆ هەر گوڵێك ڕوونکردەوە:ـ
پێشوو
دواتر