پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی یەکەم
: شنروێ بە کاشمێی گوت: دەڵێن هەندێ شمارە هەن پێیان دەگوترێت ژمارە نێرگزییەکان Narcissistic Numbers. چی لە بارەیانەوە دەزانیت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
کاشمێ وتی:ــ ژمارەی نێرگزی Narcissistic Numbers بەو ژمارانە دەوترێت کە دەتوانڕێت لە پێکهاتەی شمارەخانەکانییەوە، خۆی بەدەسبهێنرێتەوە، ئەویش بە توان/ی هەر شمارەێکیان یەکبەدواییەك و لێرەدا چەند نموونەیەکت بۆ دەهێنمەوە:ـ ژمارەی 153، 370 ، 1634.....هتد کە دەتوانین بە توان/ی سەر خانەکانی خۆیان، دووبارە بەدەسبێنەوە/ 153 = 13+53+33 ,, 370 = 33+73+03 ,, 1634 = 14+64+34+44…. لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ژمارەکە لە چەند ژمارەخانە پێکهاتبوو، ئەوا توانەکەیش دەبێت ئەوەندە بێت، ئەوەی جێگەی سەرنجە کە ژمارەی دووخانەی ناگرێتەوە، بەڵام تاك خانەکان وەك [ 1 ، 2 ، 3، 4 ، 5 ، 6 ، 7 ، 8 ، 9 ] هەر هەموویان بە نێرگزی دەدرێنە ژماردن، چونکە بە توان/ی 1 هەر خۆیان بەدەستدێتەوە// 11 = 1 ، 12 = 2 ، 13 = 3 ، 14 = 4 ، 15 = 5 ، 16 = 6 ، 17 = 7 ....
پێشوو
دواتر