پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: له‌نێوان نامۆ و سۆما-دا ئه‌م ئاخاوتنه هاته ئاراوه، ئه‌ویش مەتەڵ داهێنانی سەر ته‌مه‌ن بوو:ـ نامۆ، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی لێكدانی ته‌مه‌نی سێ كه‌س 2450 بێت ئاخۆ ده‌توانیت ته‌مه‌نی هه‌ر یه‌كه‌یان دیاری بكه‌یت؟ نامۆ: ئه‌گه‌ر بڵێم كۆی ته‌مه‌نیان دوو هێنده‌ی ته‌مه‌نی تۆیه. سۆما: به‌خوا جارێک سه‌رم لێی ده‌رناچێت!!! نامۆ: ئه‌ی ئه‌گه‌ر بڵێم ته‌مه‌نی گه‌وره‌كه‌یان له ته‌مه‌نی منیش گه‌وره‌تره! سۆما: ئااااا...ئه‌مجا تێگه‌یشتم. ئاخۆ سۆما چۆن ته‌مه‌نی هه‌ر یه‌كه‌یانی ده‌رهێنابێت؟ چۆن له ڕۆشنایی ئه‌و سێیانهوهڕا ته‌مه‌نی پەرێز و به‌ڕێز دیاری ده‌كرێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
چه‌ندین شیمانه هه‌یه له شـیتهڵكردنی ژماری 2450 دا کە بریتین لە (2 ، 5 ، 5 ، 7 ، 7) به‌ڵام ته‌نیا له سێ باردا وه‌ریانده‌گرین و كۆی ئه‌و ژمارانه‌یش ده‌كه‌ینه‌وه. شیمانەکان:ـ 2+25+49=76 ، 2+35+35=72 ، 5+7+70=82 ، 5+10+49=64 ، 5+14+35=54 ، 7+7+50=64 ، 7+10+35=52 ، 7+14+25=46. ئه‌مجا دووباره ده‌ڵێت له‌و ژماره جووتانه ته‌نیا ئه‌وه وه‌رده‌گرین كه دوو هێنده‌ی تهمهنهكهمه. ئه‌و ژماره جووتانهیش بریتین له (64 ، 64)، واته:ـ 5+10+49=64 ، 7+7+50=76. به‌ڵام ئه‌م دوانه دووباره‌ن و ده‌بێت كام شیمانه هه‌ڵبژێرێت؟ لێره‌دا سۆما له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی نامۆ كه ده‌ڵێت گه‌وره‌كه‌یان له ته‌مه‌نی ئه‌و گه‌وره‌تره، بۆیه ڕاسته و شیمانه‌ی( 7+7+50=64 )ی هه‌ڵبژارد، كه‌واته ته‌مه‌نی هه‌رسێكیان ده‌بێت:ـ ( 7، 7، 50 ) ساڵ بێت. ئەمجا ته‌مه‌نی سۆما = 32 ساڵه و ته‌مه‌نی نامۆ/ش = 49 ساڵه.
پێشوو
دواتر