پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: باوكێك سێ پارچه زه‌وی بهشـــكرد به‌سه‌ر سێ كوڕیدا. هه‌ر یەکەیشیان بۆ ته‌لبه‌ندكردنی، تۆپێك ته‌لی دڕكاوی 144مه‌تره‌ی پێدان. به یهكهمهیانی گوت، ده‌بێت زه‌وییه‌كه‌ت له شێوه‌ی سێگۆشه‌یه‌كی لایهكساندا بێت. به دووهه‌میانی گوت ده‌بێت له شێوه‌ی بازنه‌دا بێت. به سێههمیانیشی گوت له شێوه‌ی چوارگۆشه‌دا بێت. ئاخۆ كامیان گه‌وره‌ترین زەوی بەر بکەوێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
گه‌ره بۆ هه‌ر پارچه زه‌ویه‌ك ئەوا ڕووبه‌ره‌كه‌ی دیاریبكرێت. چێوه‌ی هه‌ر پارچه‌یه‌كیان به‌قه‌ده‌ر درێژی گورزه ته‌له دڕكاوییەكه ده‌بێت. ئەو زه‌وییه سێگۆشهییهی بەشی كوڕی یه‌كه‌مە// 144 ÷ 3 = 48 مه‌تره درێژی هه‌ر لایه‌كی سێگۆشهكهیه. ڕووبه‌ره‌كه‌ی= 2/1 × بنكه × به‌رزی. كەواتە:ـ ڕووبه‌ری زه‌ویه سێگۆشهییهكه = m2 997.66. پارچه بازنه‌ییه‌كه‌ی بەشی كوڕی دووه‌م... چێوه‌ی بازنه= 2×نیوه‌تیره×ڕێژه‌ی نه‌گۆڕ، نیوهتیرهكهی= m 22.91 . کەواتە :ـڕووبهری زه‌ویه بازنه‌یه‌كه = m2 1649.585 . زه‌ویه چوارگۆشهییهكهی بەشی كوڕی سێیه‌م ...درێژی لایه‌كی ده‌بێته 36 مه‌تره ،، كه‌واته ڕووبه‌ره‌كه‌ی =36×36 = m2 1296 .بەشی ئه‌و كوڕه‌ی پارچه بازنه‌ییه‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێت كە ڕووبەرەكەی (1649.585)، ده‌بێته خاوه‌نی ئه‌و شانسه.
پێشوو
دواتر