بەرگی دووهەم : کاردۆ چەند شەوێك لە هۆتێلێكدا دەمێنێتەوە و پاره‌ی مانه‌وه‌ی 7 شەوی تری پێنامێنێت. بەڵام مه‌قه‌ستێك و ته‌لێكی زێڕی 7ســم/ی پله‌پله‌كراو به‌ 7 به‌شی پێیە. خاوه‌ن هۆتێل ڕێی پێده‌دات به‌و مه‌رجه‌ی بۆ هه‌ر شه‌وێك ته‌نیا یه‌ك سه‌نتیمه‌تره‌ له‌و ته‌له‌ زێڕه‌ی پێبدات، ئه‌ویش ڕازی ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌قه‌سته‌ ته‌نیا دووجار بۆ بڕینی ئه‌و ته‌له‌ به‌كاربهێنرێت. ئاخۆ چۆنچۆنی توانیبێتی له‌و گرفتی بڕینی مه‌قه‌سته‌ خۆ ڕزگار بكات و 7 شه‌وه‌كه‌ به‌ ئاسووده‌ بمێنێتەوە؟

نیشاندانی وەڵام