بەرگی دووهەم : بەوراغا و چه‌ند سوارێكی، بە چەند تانجییەكەوە چوون بۆ ڕاوه‌ . له ناكاو ‌له‌ دووری60 هه‌نگاو لێیانه‌وه‌ كه‌روێشكێك له‌ لانه‌كه‌ی ده‌رده‌په‌ڕێت و ته‌وژمی ڕاكردن ده‌داته‌ به‌رخۆی و ئاغایش تانجیـیه‌كه‌ی تێبه‌رده‌دات. سه‌یریانكرد كه‌ هه‌ر دوو هه‌نگاوی تانجیـیه‌كه‌ی ئاغایان بەرابەر بە سێ هه‌نگاوی كه‌روێشكه‌كه‌یە. به‌و هاتووهاواره‌ی هه‌مووان، تانجیـیه‌كه‌ وزاقی خۆی ده‌دات لەپێناو وه‌رگرتنی ئافه‌رینی ئاغاكه‌یدا و هه‌ر سێ هه‌نگاوی هێنده‌ی حه‌وت هه‌نگاوی كه‌روێشكه‌كه‌ی لێدێت كه‌ له‌ پێناو ده‌ربازكردنی گیانی خۆیدا ڕاده‌كات. ئاخۆ تانجیـیه‌كه‌ پاش چه‌ند هه‌نگاو ئه‌و نێچیره‌ پێشكه‌شی ئاغاكه‌ی بكات؟

نیشاندانی وەڵام