پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: كوڕێك له دوای ساڵه‌كانی 1936ـەوه لەدایک بووه و له پێش ساڵه‌كانی 2000ەوه كۆچی دوایی كردووه. كۆی ژمارەخانەکانی هه‌ر دوو ساڵی له‌دایكبوون و كۆچكردنی یه‌كسانن به‌یه‌كدی كه هه‌ر ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی بووه. ئه‌گه‌ر ساڵی له‌دایكبوون و مردنی له ساڵه تاكه‌كان بووبن، ئاخۆ ته‌مه‌ن و ساڵی هاتنه ژیان و كۆچكردنی به چه‌ند بخه‌مڵێنرێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
[18 ، 1953 ، 1971] ساڵ. هه‌ر له ساڵی 1937 تــا 1999 گه‌ره ژمارەخانەی ساڵه‌كانیان كۆبكه‌ینه‌وه. چه‌ند ساڵێك وه‌ك نموونه وەردەگرین:ــ [1937، 1938، 1944، 1949، 1953، 1961، 1962، 1965، 1971، 1976، 1984، 1989]. 1937 /// 1 + 9 + 3 + 7 = 20 ،، 1938 /// 1 + 9 + 3 + 8 = 21 ،، 1944 /// 1 + 9 + 4 + 4 = 18 1949 /// 1 + 9 + 4 + 9 = 23 ،، 1953 /// 1 + 9 + 5 + 3 = 18 ،، 1960 /// 1 + 9 + 6 + 0 = 16 ،، 1962 /// 1 + 9 + 6 + 2 = 18 ،، 1965 /// 1 + 9 + 6 + 5 = 21 ،، 1971 /// 1 + 9 + 7 + 1 = 18 ،، 1976 /// 1 + 9 + 7 + 6 = 23 ،، 1984 /// 1 + 9 + 8 + 4 = 22 ،، 1989 /// 1 + 9 + 8 + 9 = 27 ...... وه‌ك له مهتهڵهكهدا هاتووه ده‌بێت ژمارەکانی هه‌ردوو ساڵه‌كه، له تاكه‌كان بن و كۆی ژمارهخانەكانیشیان یه‌كسان بن. لە تێڕوانینی ساڵه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌نیا ئه‌و دوو ساڵه (1953 ،، 1971) شیاوه، بەڵام ئه‌وانیتر نه‌شیاون. (دەتوانرێت شیمانهكانیتر وه‌ربگیرێت). ساڵی 1953 و 1971 ساڵه تاكه‌كانن و كۆی ژماره‌كانی هه‌ریه‌كه‌یان ده‌كاته 18. ساڵی 1953 ساڵی له دایك بوونییەتی و ساڵی 1971 ساڵی كۆچ كردنیەتی. کەواتە ته‌مه‌نی كوڕه‌كه/ 1971–1953 = 18ساڵ كه هاوجووتی مهتهڵهكهیە.
پێشوو
دواتر