پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: ئەگەر تەرازوویەكی دوو تاییمان هەبێت و گەرەكمان بێت كێشی 1 تـــا 19 كگم/ی پێ بكێشین تەنیا بە چوار جۆر كێشانە. ئاخۆ كێشی هەر سەنگێك لەو چوارە چەند بێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
كێشی هەر سەنگێك دەبێت:ـــ [1 ، 2 ، 4 ، 12] کگم. یاخود [1 ، 3 ، 7 ، 15] كگم بێت. باری یەكەمەیان :ــ [1 ، 2 ، 4 ، 12] كگم. بۆ كیشانەی شتێك 1كگم بێت ئەوا 1كگم بۆخۆی هەیە لە سەنگەکاندا. بۆ كیشانەی شتێك 2كگم بێت ئەوا هەمدیس بۆخۆی هەیە. بۆ كیشانەی شتك 3كگم بێت ئەوا سوود لە سەنگی 1 و 2 وەردرگرین (1 + 2 = 3 كگم). بۆ كیشانەی شتێك 4كگم بێت ئەوا خۆی هەیە. بۆ كیشانەی شتێك 5كگم بێت ئەوا سوود لە سەنگی (1و4)كگم وەردەگرین و كۆی سەنگی (1 + 4 = 5كگم). بۆ كیشانەی شتێك 6كگم بێت ئەوا سوود لە سەنگی (2و4)كگم وەردەگرین و كۆی سەنگی (2 + 4 =6 كگم). بۆ كیشانەی شتێك 7 كگم بێت ئەوا سوود لە سەنگی (1 و 2 و4)كگم وەردەگرین و كۆی سەنگییان دەكاتە 7 كگم. بۆ كیشانەی شتێك 8 كگم بێت ئەوا سوود لە سەنگی (4 و 12)كگم وەردەگرین كە خۆیان هەن و جیاوازیان سەنگی 8 كگم دەدات.، ئەمە لە بارێكدا دەبێت كە 12 كیلۆگرامەكە لە تایەكدا بێت و سەنگی 4 كگم كەیش لەناو تاكەی شتە كێشراوەكەدا بێت (12 -4 =8). بۆ كیشانەی شتێك 9 كگم بێت، ئەمە لە بارێكدا دەبێت كە 12 كیلۆگرامەكە لە تایەكدا بێت و سەنگی (1 ، 2) كگم/ كەیش لەناو تاكەی شتە كێشراوەكەدا بێت [12 –(1 + 2) =9] ئیتر بەم پێ یە هەتا سەنگی 19 كگم كە دەكاتە كۆی سەنگەكانی (1 + 2 + 4 + 12 = 19) کگم كە بۆ خۆیان هەن. بۆ ڕێگەی دووەم، بەڕێزتان دەتوانێت سوود لە ڕێگەی یەكەم وەربگرێت.
پێشوو
دواتر