بەرگی یەکەم : له‌سه‌ر ئارامگای (گڵكۆی) پیاوێك ئه‌م چه‌ند زانیاریانه‌ نووسرابوو: 6/1 ی ته‌مه‌نی به‌ منداڵی، 12/1 ی به‌ هه‌رزه‌كاری، 7/1 ی هاوسه‌رگیری بێ منداڵ بردە سه‌ر. پاش 5 ساڵ منداڵێكیان بوو، به‌ڵام له‌و ده‌مه‌ی كه‌ به‌ دووهێنده‌ له‌ ته‌مه‌نی باوكی كه‌متر بوو مرد. به‌مه‌ باوكی زۆر دڵته‌نگ بوو، بۆیه‌ هه‌ر به‌و داخه‌وه‌ پاش 4 ساڵ ئه‌ویش مرد. ئاخۆ ته‌مه‌نی ئه‌و پیاوه‌ به‌ چه‌ند مه‌زه‌نه‌ بكرێت؟